کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی وێبینارێک بە بۆنەی ڕۆژی شەهیدان لە بریتانیا

11:44 - 17 خاکەلێوه 2725

ڕۆژی شەممە ۱٦ خاکەلێوەی ١٤٠٤، وێبینارێک لەلایەن کۆمیتەی گشتیی حیزب لە بریتانیا بەڕێوە چوو.

وێبینارەکە بە سروودی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی چەند ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد.

دواتر لەلایەن کەیوان شێرزاد بەرپرسی گشتیی تەشکیلات لە بریتانیا وێڕای بەخێرهاتنی بەشداربووان و بەڕێز کاک ئیبراهیم لاجانی پێشەکێیەکی سەبارەت بە یادی شەهیدان باس کرد.

لە بڕگەی دواتردا بەڕێز لاجانی باسی لە ڕووداوەکانی ۱۹٤٦ و شەهیدانی کۆماری کوردستان و ژیاننامەی پێشەوا کرد.

ناوبراو زیاتر سەرنجی لەسەر ئەو مەسەلەیە بوو کە هەموو ئێمەی ئەندامانی حیزبی دێموکرات و خەڵکی کوردستان نابێ کارەکانی پێشەوا کە بۆ کوردستانی کرد لەبیر بکەین و دەبێ درێژە بە ڕێبازەکەی بدەین.

ناوبرا باسی لە تایبەتمەندییەکانی کەسایەتیی پێشەوا کرد کە تا دواساتەکانی ژیانی بە ئایدیاڵەکانی کوردستانەوە پابەند بوو و وەسیەتی کرد کە ڕێبازی شەهیدانی کوردستان لەلایەن هەموو خەڵکی کوردستانەوە بۆ ڕزگاریی کوردستان بەردەوام بێت.

برگەی کۆتایی وێبینارەکە تەرخان کرابوو بۆ ڕا و سەرنجی بەشداربووان کە لەلایەن بەڕێز لاجانییەوە وڵامی پرسیار و سەرنجەکان درانەوە.