
ڕۆژی پێنجشەممە ۱٤ی خاکەلێوەی ۱٤۰٤ی هەتاوی، خوشکە ئامێنە مەحموودی کچی سەمەد دایکی شەهیدێکی کوردستان لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا و بە هۆی بەساڵاچووییەوە لە شاری مەریوان کۆچی دوایی کرد.
خوشکە ئامێنە مەحموودی ناسراو بە حاجیە ئامێنە دایکی پێشمەرگەی شەهید مەجید عەزیزی پێشمەرگەی زرێباری مەریوان بوو کە ساڵی ۱۳٦٤ وەک کادری مەحەلی بە مەئمووریەت چووە ناو شاری مەریوان و لە ئەنجامی مەئمووریەتەکەیدا بەداخەوە ساڵی ۱۳۷۳ بەهۆی تەقینەوەی مین شەهید بوو.
خوشکە ئامێنە خاوەنی بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر، جێگەی ڕێز و حورمەتی خەڵکی مەریوانن، بەهۆی شۆڕشگێڕیی بنەماڵەکەی خۆشەویستی خەڵکی مەریوان و ناوچەکەن.
تەرمی خوشکە ئامێنە لە ناو ئاپۆرای خزمان لە شاری مەریوان بە خاکی پیرۆزی نیشتمان سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.