کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات کە بۆکان

12:33 - 18 خاکەلێوه 2725

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٨ی خاکەلێوە، کاک حەسەن میرزایی پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هۆی نەخۆشیی شێرپەنجە لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد.

حەسەن میرزایی لە ساڵی ۱۳٥۹ی هەتاوی بووەتە پێشمەرگە و تا ساڵی ۱۳٦۳ لە زۆربەی شەڕەکانی ناوچەی بۆکان بەشداریی چالاکانەی هەبووە، ناوبراو بەهۆی ئازایەتی ماوەیەک وەک سەرپەل ئەرکی بەڕێوە بردووە و لە هاوینی ساڵی ۱۳٦۲ لە شەڕی لەگز بریندار بووە.

ناوبراو لە ساڵی ۱۳٦۳ لە سەر ئیزنی حیزب گەڕایەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆی و تا کاتی کۆچکردنی وەفادار بە ڕێبازی حیزب مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.