
پارلەمانی ئورووپا بڕیارنامه‌ی ڕاگرتنی له‌سێداره‌دان، ئازادکردنی به‌ندکراوانی سیاسی، کۆتاییهێنان به سه‌رکوتی که‌مینه ئیتنیکی و ئایینییه‌کانی له ئێران په‌سه‌ند کرد.
پارلەمانی ئورووپا ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی خاکه‌لێوه به په‌سه‌ندکردنی بڕیارنامه‌یه‌ک نیگه‌رانیی خۆی به‌نیسبه‌ت په‌ره‌سه‌ندنی سه‌رکوت و ناله‌باریی دۆخی مافی مرۆڤی له ئێران ده‌ربڕی و خوازیاری ڕاگرتنی سزای له‌سێداره‌دان به زووترین کات، ئازادکرانی به‌ندکراوانی سیاسی و کۆتایی ئازار و سه‌رکوتی که‌مینه ئایینی و ئیتنیکییه‌کان وه‌کوو به‌هایی، کورد، به‌لووچ و مه‌سیحییه‌کان بوون.
شایانی باسه له ماوه‌ی ٥ مانگی ڕابردوودا ئه‌مه سێهه‌مین بڕیارنامه‌ی پارلەمانی ئورووپایه که به ڕوونی له‌سێداره‌دان، ڕه‌شبگیری، ئه‌شکه‌نجه و گوشاری له‌ڕاده‌به‌ده‌ری دژی چالاکانی مه‌ده‌نی، ژنان، ڕۆژنامه‌نووسان و که‌مینه‌کانی له‌لایه‌ن ڕێژیمی ئێرانه‌وه‌یان مه‌حکووم کردووه.
هه‌روه‌ها پارلەمانی ئورووپا له دووتوێی ئه‌و بڕیارنامه‌دا پەرژاوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێران به‌نیسبه‌ت حه‌شیمه‌ته‌وه زۆرترین ڕێژه‌ی له‌سێدارەدا‌نی تێدا ده‌کرێت و له ساڵی ٢٠٢٤ی زاینییدا لانیکه‌م ٩٧٥ که‌س له‌و وڵاته‌دا له سێداره دراون که ئه‌و ڕێژه‌یه ڕێکۆردی دوو ده‌یه‌ی ڕابردووی شکاندووه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا له‌و بڕیارنامه‌ی پارلەمانی ئورووپادا هاتووه که له شۆڕشی ژینادا له ساڵی ٢٠٢٢ ڕێژیمی ئێران به شێوه‌ی سیستماتیک شه‌پۆلێکی نوێی له سه‌رکوت، له‌سێداره‌دان دژی دژبه‌رانی سیاسی، ژنان، ڕۆژنامه‌وانان و که‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌ست پێ کردووه.
له‌و بڕیارنامه‌دا، ئاماژه به چه‌ند به‌ندکراوێک کراوه که به شێوه‌ی نادادپه‌روه‌رانه و بێبه‌زه‌ییانه یان له سێداره دراون یان سزای له‌سێداره‌دانیان به سه‌ردا سه‌پێندراوه.
هه‌روه‌ها له‌و بڕیارنامەیە‌دا ئاماژه به کۆتاییهێنان به دیپلۆماسیی بارمته‌گرتن و ئازادیی بێ مه‌رجی شارۆمه‌ندانی دوو ڕه‌گه‌زنامه‌یی ئه‌حمه‌دڕه‌زا جه‌لالی، سسیل کولر و ژاک پاریس کراوه.