
عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری ڕێژیم که پێشتر دانوستان له‌گه‌ڵ ترامپ سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکای به "بێ شه‌رافه‌تی" و "گه‌مژانه" له قه‌ڵه‌م ده‌دا، له‌و قسه‌ی خۆی په‌ژیوان بووه‌ته‌وه و ملکه‌چی دانوستانی ڕاسته‌خۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا بووە.
له ماوه‌ی یه‌ک دوو ڕۆژی ڕابردوودا عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری ڕێژیم به‌نیسبه‌ت خۆهه‌ڵکێشان و خۆبه‌زلزانینی پێشوویه‌وه په‌ژیوان بووه‌ته‌وه و له به‌رامبه‌ر داواکارییه‌کانی ترامپدا سست بووه و ترامپ له‌و بواره‌وه وتوویه‌تی: "ڕه‌وتی دانوستانی ڕاسته‌وخۆ به‌رده‌وامه و بڕیاره درێژه‌یشی هه‌بێت".
پاشەکشێی ڕێبه‌ری ڕێژیم له کاتێکدایه که ئه‌مریکا دووهه‌مین فڕۆکه‌هه‌ڵگر، بۆمبهاوێژی بی٢ و بی ٥٢ی له ناوچه‌که جێگیر کردووه و سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کیی پاتریۆتی له کۆرەی باشووره بۆ ئیسرائیل ڕاگواستووه، ئه‌وه‌ش هۆکاری سه‌ره‌کیی ترسی ڕێژیم و مله‌که‌چییه‌تی له به‌رامبه‌ر ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و سه‌رۆککۆماری ئه‌و وڵاته‌دا.
له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا خامنه‌یی دانوستان له‌گه‌ڵ ترامپی به گه‌مژانه و بێ شه‌رافه‌تی ناو برد و هه‌ر جۆره وتووێژێکی ڕه‌ت کرده‌وه.
هه‌رچه‌ند به‌رپرسانی ڕێژیم باسیان له دانوستان و وتووێژی ناڕاسته‌خۆ کردووه به‌ڵام به‌پێی قسه‌کانی ترامپ ڕه‌وتی دانوستانی ڕاسته‌خۆی ڕێژیم و ئامریکا له ئێستادا خه‌ریکه کاره‌کانی خۆی به‌ره‌و پێش ده‌بات.
هه‌روه‌ها وته‌بێژی وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ڕێژیم ئاماده‌یی ڕێژیمی بۆ دانوستانی ناڕاسته‌وخۆ، به "عاقڵانه" و "جوامێریـ"ـی ناو بردووه.
دۆناڵد ترامپ له کاتی هاتنه‌سه‌رکاریه‌وه به گرتنه‌پێشی سیاسه‌تی سه‌ختگیرانه دژی ڕێژیمی ئێران به شێوه‌یه‌کی جیددی ئه‌و ڕێژیمه‌ی خستووه‌ته سه‌ر دووڕێیانی ملکه‌چبوون یان هێرشی نیزامی.