
له ئاوایی به‌ساتبه‌یگی کووهنانی کۆیه‌شتی لوڕستان، ٧ هاووڵاتی که خزمی یه‌ک بوون له‌نێو بیری ئاودا و به‌هۆی گازگرتووه‌یی و که‌مته‌رخه‌میی ناوەندە پێوه‌ندیدارەکانی ڕێژیمه‌وه گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی زانیارییه‌کان، سه‌رله‌ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه، ٢٠ی بانه‌مه‌ڕ، لە ئاوایی به‌ساتبه‌یگی کووهنانی کۆیه‌شتی لوڕستان، یه‌کێک له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌یه‌ک به مه‌به‌ستی که‌ندنی بیری ئاو ده‌چێته نێو بیره‌که و دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی گازه‌وه تووشی هەناسەبڕکێ ده‌بێت ئه‌ندامێکی دیکه‌ی خێزانه‌که‌ی بۆ ڕزگارکردنی ده‌چێته خواره‌وه و دواتر چه‌ند که‌سی دیکه‌ش بۆ ڕزگارکردنی گیانی ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌یان ده‌چنه شوێنی ڕووداوه‌که و له ئاکامدا هه‌موویان گیانیان له‌ده‌ست دەدەن.
ماڵپه‌ڕه‌کانی ڕێژیم شوناسی ئەو ٧ ئه‌ندامه‌ی بنه‌ماڵه‌ی گیانله‌ده‌ستداوانیان به‌و شێوه‌یه بڵاو کردووه‌ته‌وه: سامان مورادی ٢٩ ساڵه، یووسف مورادی ٣٧ ساڵه، ئیره‌ج مورادی ٥٠ ساڵه، توره‌ج مورادی ٤٥ ساڵه، یوونس مه‌له‌کی ٣٠ ساڵه و یاسر کازمییان ٣٥ ساڵه و فه‌تحوڵڵا باقری ٣٥ ساڵه.
هه‌رچه‌ند به‌رپرسانی ڕێژیم باسیان له ناردنی چه‌ند تیمی فریاکه‌وتن کردووه به‌ڵام خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه ئه‌و قسانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ستادی قه‌یرانی کۆیه‌شت و فه‌رمانداری ئه‌و شاره‌یان به‌درۆ خسته‌وه و باسیان له‌وه کردووه که چه‌ند کاتژمێر دوای ڕووداوه‌که گه‌یشتوونهتە شوێنەکە و ته‌نیا توانیویانه ته‌رمه‌کانیان ده‌ربێنن.
هه‌رچه‌ند به‌رپرسانی ڕێژیم ئه‌و کاره‌ساته‌یان بۆ که‌مته‌رخه‌میی گیانله‌ده‌ستداوان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه به‌ڵام قه‌یرانی ئاو و ده‌یان قه‌یرانی دیکه به‌رۆکی خه‌ڵکی ئه‌و پارێزگایەی گرتووه و خه‌ڵک له ڕووی ناچاری، دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی داهات و نه‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌رییه‌کی دروستی به‌رپرسانی ڕێژیم تووشی ئاوا کاره‌ساتێکی مرۆیی ده‌بنه‌وه.
بە وتەی کارناسانی ژینگە و بەرپرسانی ڕێژیم لە لوڕستان، لە هەر ساڵێکدا ٢٣ سانت لە ئاوی سەرچاوە ژێرزەمینییەکان کەم دەبێتەوە.
کەمبوونەوەی بارینی بەفر و باران یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی کەمبوونەوەی ئاو لە کوردستانە بەڵام بابەتی سەرەکی ڕاکێشانی ئاوی ناوچەی زاگرۆس لە کوردستانەوە بۆ بیاوانەکانی نێوەڕاستی ئێرانە.
شاخەکانی زاگرۆس کە سەرچاوەی سەرەکیی ئاوی کوردستان و ئێرانن، بوونەتە مەیدانی تاڵانکاری و لەلایەکی دیکەشەوە دروستکردنی بەنداوەکان و ڕاگواستنی ئاوی کوردستان بۆ شارەکانی ناوەندی ئێران، قەیرانی ئاو لە کوردستانی بەدواوە بووە.
بەپێی ئامارەکان، پاشەکەوتی ئاو لە شارەکانی کوردستان زیاتر لە ٦ میتر کەمی کردووە و هەزاران کانی و سەدان ڕووبار لە سەرتاسەری زاگرۆس وشک بوون و بەشێکیان وەکوو سەرچاوەی ئاوی وەرزییان لێ هاتووە.