
ده‌وڵه‌تی لوبنان له درێژه‌ی هه‌وڵه‌کانی خۆی بۆ سنوودارکردن و به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گرووپی تێرۆریستیی حیزبوڵڵای لوبنان و به پشتیوانیی ئه‌مریکا، فڕۆکه‌خانه‌ی به‌یرووتی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و گرووپه ده‌رهێنا.
به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌رییه‌کان، ده‌وڵه‌تی لوبنان به هاوکاری و پشتیوانیی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا فڕۆکه‌خانه‌ی "ڕه‌فیق حه‌ریریـ"ـی به‌یرووتی لوبنانی وەرگرتووەتەوە که چه‌ندین ساڵه گرووپی حیزبوڵڵا بۆ کاری قاچاخ، چالاکیی ئابووری، گواستنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی و چه‌کوچۆڵ که‌ڵکی لێ وه‌ردەگرت و چیتر ئه‌و گرووپه وه‌کوو جاران ناتوانێ ئه‌و فڕۆکه‌خانه بۆ کاری تێرۆریستی به‌کار بێنێت.
به‌رپرسێکی ئه‌منییه‌تیی لوبنان ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی بانه‌مه‌ڕ به ڕۆژنامه‌ی "واڵ ستریت ژۆرناڵـ"ـی ڕایگه‌یاندبوو به ده‌یان کارمه‌ند و کاربه‌ده‌ستی ئه‌و فڕۆکه‌خانه‌یه که پێوه‌ندییان به حیزبوڵڵاوه بووه، له‌سه‌ر کار دوور خراونه‌ته‌وه و یاسای خه‌بات به دژی قاچاخ به چڕوپڕی له وڵاته به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌و هه‌وڵه نوێیه‌ی ده‌وڵه‌تی لوبنان له کاتێکدایه که هاتوچۆی فڕۆکه‌ی ئێران که سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کیی ئابووریی ئه‌و گرووپه دابین ده‌کات له مانگی ڤێورییه‌وه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی لوبنانه‌وه ڕاگیرابوو.
هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی لوبنان بۆ پێشگیری و سنوودارکردنی ئه‌و گرووپه هه‌وڵ ده‌دات له‌و فڕۆکه‌خانه‌دا تکنۆلۆژیای چاوه‌دێریی پێشکه‌وتوو له ڕێگه‌ی ژیریی ده‌ستکرده‌وه دامه‌زرێنێت.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا "واڵ ستریت ژۆرناڵ" ئاماژه‌ی به‌وه کردووه؛ ده‌وڵه‌تی لوبنان له هه‌وڵه نوێیه‌کانی خۆیدا ده‌ستی به سه‌ر ٥٠ کیلۆگره‌م زێڕی ئه‌و گرووپه له فڕۆکه‌خانه‌ی به‌ریرووتدا گرتووه.
شایانی باسه سنووردارکردنی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بکه‌رانی تۆڕی قاچاخ و سه‌رچاوه ئابوورییه‌کانی حیزبوڵڵا له ئاستێکدایه که له داهاتوویه‌کی نزیکدا گوشار و پاڵه‌په‌ستۆیه‌کی زیاتر ده‌خاته سه‌ر ئه‌و گرووپه و له بواری ئابوورییه‌وه زیانێکی قه‌ره‌بوونه‌کراوهیان پێ ده‌گه‌یه‌نێت.
پێشتریش هه‌واڵده‌ریی فه‌رانسه بڵاوی کردبووه‌وه لوبنان له دوای هۆشداریی ئیسرائیل و ئه‌مریکا، ڕێگریی له چوونی فڕۆکه ئێرانییه‌کان بۆ ئه‌و وڵاته کردبوو و ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تیی گرووپی تێرۆریستیی حیزبوڵڵای لێ که‌وتبووه‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منییه‌تیی فه‌رانسه له‌مه‌ڕ ڕێگریی به‌رپرسانی لوبنان له نیشتنه‌وه‌ی فڕۆکه‌کانی ڕێژیم له فڕۆکه‌خانه‌ی ڕه‌فیق حه‌ریری له به‌یرووتی پێته‌ختی لوبنان ڕایگه‌یاندبوو: "ئه‌مریکا هۆشداری داوه کە له ئه‌گه‌ری نیشتنه‌وه‌ی فڕۆکه‌ی ڕێژیمی ئێران له فڕۆکه‌خانه‌ی به‌یرووت، ئه‌وا ئیسرائیل ئه‌و فڕۆکه‌خانه ده‌کاته ئامانج".