کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە زێوەی مەرگەوەڕ

11:40 - 22 بانەمەڕ 2725

ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بانەمەڕی ١٤٠٤، مەحموود یووسفزادە کوڕی شەهید حاجی عەلی یووسفزادە و خەڵکی شارۆچکەی زێوەی مەرگەوەر بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

کاک مەحموود کەسێکی نیشتمان خۆشەویست و گەلدۆست بوو کە شانازیی بە کوردبوونیەوە دەکرد و هەموو کات لاوان و خزمانی هان دەدا پشتیوان و یارمەتیدەری خەبات و شۆڕشگێران بن.

شایانی باسە حاجی عەلی سالی ١٣٥٨ لە شاری نەغەدە تێکەل بە کاروانی شەهیدان بوو و کوڕێکیشی بەناوی ئیبراهیم پاش گیران و زیندانیکران بە هۆی ئازار و ئەشکەنجەی زۆر و   ماوەیەکی کورت دوای ئازادکرانی لە سالی ١٣٧٦ گیانی لەدەست دا.

تەرمی کاک مەحموود لەنێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچە و لە زێدی خۆی بە خاکی نیشتمان سپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.