کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزب لە ورمێ

12:04 - 22 بانەمەڕ 2725

ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بانەمەڕی ١٤٠٤، پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات بە ناوی ئیدریس نیروومەند کوڕی عارف و خەڵکی گوندی خۆشەکۆ لە تەرگەوەڕی ورمێ، بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٤٨ ساڵیدا و لە نەخۆشخانەی خومەینی لە شاری ورمێ کۆچی دوایی کرد.

کاک ئیدریس بۆ ماوەی پینج ساڵ پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات و کەسێکی زەحمەتکێش بوو.

دوای ئەوەی کە گەڕایەوە ژیانی ئاسایی خۆی، بەردەوام  لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەیوەندیی  لەگەڵ حیزب و پێشمەرگەکانی حیزب هەبوو و هەر وەفادار بە ڕێبازی حیزب مابووەوە.

ناوبراو شانازیی بە دەورانی پێشمەرگایەتیی خۆیەوە دەکرد و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی حیزب و شەهیدانی کوردستان مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.