
له ڕه‌وتی گرانیی خۆراک و نه‌بوونی کۆنتڕۆڵی بازاڕ له‌لایه‌ن ناوه‌ند و ئیداره‌کانی ڕێژمه‌وه، نرخی خۆراکێکی وه‌کوو برنج سنووری ٢٠٠ هه‌زار تمه‌نی بڕی.
برنج که به یه‌کێک له سه‌ره‌کییترین خۆراکەکانی سه‌ر سفره‌ی دانیشتووانی ئێران به ئه‌ژمار دێت، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا به شێوه‌ی هه‌وسارپچڕاو گران بووه و له بازاڕه‌کانی ئێران‌دا به کیلۆی زیاتر به ٢٠٠ هه‌زار تمه‌ن ده‌فرۆشرێت و به‌و شێوه‌یه ئه‌منییه‌تیی خۆراکی خه‌ڵک له مه‌ترسیدایه.
هه‌واڵده‌رییه‌کانی ڕێژیم هۆکاره‌کانیان بۆ به‌رده‌وامیی هه‌ڵکشانی نرخی خۆراک، ڕه‌وتی دابه‌شکردنی له بازاڕه‌کان، ئاکامی ناکارامه‌یی ناوه‌نده پێوه‌ندیداره‌کانی ڕێژیم و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ڵاڵه‌کان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها قاسم پیشه‌وه‌ر، ئه‌ندامی ئه‌سنافی کشتوکاڵ، له لێدوانێکیدا بۆ هه‌واڵده‌رییه‌کانی ڕێژیم وتوویه‌تی: "له ئێستادا نرخی هه‌ر کیلۆ برنج له بازاڕدا به کیلۆی ١٧٠ هه‌تا ٢٠٠ هه‌زار تمه‌نه و و وه‌رزێڕان به‌هۆی قه‌رزداری و ده‌ستکورتییه‌وه ناتوانن به‌رهه‌مه‌کانیان ڕابگرن بۆیه ده‌ڵاڵه‌کان لێیان ده‌کڕن. نرخی برنج به گشتی له‌لایه‌ن ده‌ڵاڵه‌کانه‌وه دیاری ده‌کرێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ژووری بازرگانیی ڕێژیم باسی له‌وه کردووه برنجکاران له ئه‌مساڵدا برنجیان به کیلۆیەک ٨٠ هه‌زار فڕۆشتووه که‌چی له بازاڕه‌کاندا به کیلۆی زیاتر له ٢٠٠ هه‌زار تمه‌ن ده‌فرۆشرێت.
پێشتر ئه‌ندامێکی کۆمیسیۆنی ژووره پیشه‌ییه‌کانی ڕێژیم له‌مه‌ڕ گرانییه‌کان هۆشداری دابوو و وتبووی: چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی به‌سته‌به‌ندیی شتومه‌ک هه‌تا ٢٠٠ له‌سه‌د و گرانبوونی ٥٥ له‌سه‌دیی نرخی که‌ره‌سته‌ی هاتوچۆ له ساڵی ١٤٠٣دا هۆکاری گرانیی ٧٠ له‌سه‌دیی شتومه‌که خۆراکییه‌کانه و پێده‌چێت له‌م ساڵیش‌دا هاوشێوه‌ی ساڵی ڕابردوو گرانتر ببێت".
چه‌ند شتومه‌کی سەرەکی له ئێران‌دا له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی ڕابردوودا زۆر زیاتر هه‌ڵکشانی نرخیان به خۆوه بینیوه که برتیین له: برنج، ڕۆن، په‌تاته، ده‌رمان، گۆشتی سوور، گه‌نم و زۆر شتی دیکه.
''مەسیح کیشاوەرز'' بەرپرسی ئەنجومەنی هاوردەکارانی برنج باسی لەوە کردووە کە بەکارهێنانی برنجی هاوردەکراو لە وڵاتانی دیکە له ئه‌مساڵدا بەنیسبەت ساڵی پێشوو، ٥٠ لەسەد دابەزیوە و ئەمساڵیش بەکارهێنانی ئەو کاڵایە هەروا بەرەو دابەزین دەڕوات.
بە وتەی ناوبراو له‌مساڵدا نزیکەی یەک ملیۆن و ٦٥٠ هەزار تۆن برنج هاوردە کراوە، لەحاڵێکدا کە هاوردەکردنی برنج لە ساڵی ڕابردوودا گەیشتووه‌ته ٨٥٠ هەزار تۆن.