کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاسبکاران و خاوەن جەرەسەقیلەکانی شاری پیرانشار مانیان گرت

13:21 - 22 بانەمەڕ 2725

ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بانەمەڕ کاسبکار و خاوەن جەرەسەقیلەکانی شاری پیرانشار لە بەرانبەر فەرمانداری ئەو شارە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە دۆخی کاریان کۆبوونەوە و مانیان گرت.

کاسبکارانی مانگرتوو ڕایانگەیاندووە کە کەسێکی هەلپەرەست داوای دانی باجی لەوان کردووە و بەڵێنی ئەوەی پێداون کە ناوەندێکیان بۆ دادەمەزرێنی بۆ ئەوەی هەموو ساحێب جەرەستەقیلەکان لەو ناوەندە کۆ بکاتەوە و هەلی کاری زۆریان بۆ بڕەخسێنێ.

ئەو کاسبکارانە ڕایانگەیاندووە کە ئەو کەسە هەلپەرەستە بە ئاگاداریی ناوەندەکانی ڕێژیم ئەو کارەی کردووە، و هەڕەشەی لەو هاووڵاتییانە کردووە کە گەر مانگانە پارەیان پێ نەدەن ئەوە مۆڵەتی کارکردنیان لێ دەستێننەوە.

هەروەها باس لەوە کراوە کە ئەو کەسە تا ئێستا هیچ کارێکی لەو پێوەندییەدا بۆ نەکردوون و تەنانەت بەشی سووتەمەنی وەک گازۆئیلیشیان بۆ زیاد نەکردوون، بۆیە ئەو کاسبکارانە کۆبوونەوەی مانگرتنیان بەڕێوە بردووە.

شایانی باسە کە ئەو ناوەندی کە بەڵێنی درووست کردنیان پێدراوە تا ئێستا لە هیچ جێگایەک دانەمەزراوە.