
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ڕێژیم باسی له چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبووان به کۆرۆنا کردووه و داوای له خه‌ڵک کردووه له شوێنه گشتییه‌کاندا که‌ڵک له ده‌مامک وه‌ربگرن.
سه‌رپه‌ره‌شتی ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ریی نه‌خۆشییه گواستراوه‌کانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ڕێژیم وێڕای هۆشداریی په‌ره‌سه‌ندنی کۆرۆنا جه‌ختی له‌سه‌ر خۆئاماده‌کردنی زانکۆی علووم پزشکیی ئێران و ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌کان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆڤید ١٩ کرد.
قوباد مورادی، سه‌رپه‌ره‌شتی ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ریی نه‌خۆشییه گواستراوه‌کانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ڕێژیم وتوویه‌تی: "به‌هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبووان به‌و ڤایرۆسه، داوا له خه‌ڵک ده‌که‌ین له شوێنه گشتییه‌کاندا له ده‌مامک که‌ڵک وه‌ربگرن".
ڕاپۆرته‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن ڕۆژانه ٣ هه‌تا ٦ که‌س به‌هۆی تووشبوون به‌و ڤایرۆسه له نه‌خۆشخانه‌کانکدا ده‌خه‌وێندرێن.
هه‌ر له پێوه‌ندییه‌دا، عه‌لیڕه‌زا ڕه‌ئیسی، جێگری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ڕێژیم، له ڕۆژانی ڕابردوودا له نامه‌یه‌کیدا بۆ جێگرانی ته‌ندروستیی زانکۆی زانستی پزیشکی، جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌وڵه ته‌ندروستییه‌کان له به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی کۆڤید ١٩ و ئانفۆڵانزا کرد.
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بۆ ڕێگری‌کردن لە تووشبوون بەم جۆرە نەخۆشییانە ڕێنمایی بە خەڵک داوە و ڕایگەیاندووە کە بە لێدانی دەمامک لە شوێنە گشتییەکان، داپۆشینی دەم و لووت لە کاتی کۆکە و پژمین، شۆردنی بەردەوامی دەستەکان بە سابوون، دووپاتکردنەوەی پێکوتەی کۆرۆنا، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشیی تایبەتیان هەیە، نەچوونە شوێنە گشتییەکان و مانەوە لە ماڵ لە کاتی تووشبوووندا، دەتوانێ پێش بە تەشەنەکردنی زیاتری ئەم ڤایرۆسە بگرێت.