
ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی بانەمەڕی ١٤٠٤، باوکی پێشمەرگەیەکی کوردستان بە ناوی کاک ئەحمەد سەرمەستی کوڕی محەمەدئەمین، خەڵکی ئاوای گاوەرە سەر بە ناوچەی کەڵاتەرزان سەر بە پارێزگای سنە لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا و بە هۆی نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
کوڕێکی کاک ئەحمەد بە ناوی هەیبەت سەرمەستی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە و ساڵانێکە خزمەت بە دۆزی ڕەوای گەلەکەی دەکات.
ناوبراو هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی کوڕە پێشمەرگەی مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.