
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاو کردووه‌ته‌وه که تێیدا باس له سزادانی کاناڵی ڕاگواستنی نه‌وتی ڕێژیم بۆ چین ده‌کات.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ٢٣ی بانه‌مه‌ڕی ١٤٠٤، تێمی بروس، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاو کرده‌وه که تێیدا سه‌ره‌ڕای باسکردن له سزادانی ئه‌و کاناڵه، ئاماژه‌ی به‌وه داوه ئه‌و کاناڵه به نوێنه‌رایه‌تیی ستادی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی ڕێژیم و له ڕێگه‌ی شیرکه‌تی "سپێهر ئێنێرژیی جه‌هاننه‌مای پارسـ"ـه‌وه هه‌وڵی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی گه‌مارۆله‌سه‌ری ڕێژیمی داوه.
به‌پێی ئه‌و به‌یاننامه‌یه، داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی ڕێژیم له ڕێگه‌ی ئه‌و کاناڵه‌وه به چه‌ندین میلیارد دۆلار مه‌زه‌نده کراوه که بۆ په‌ره‌پێدان به به‌رنامه‌ی مووشه‌کی، دڕۆن، پرسی ناوکیی ڕێژیم و پشتیوانیی ماڵیی ده‌ستوپێوه‌ندییه‌کانی ڕێژیم له ناوچه‌که به‌تایبه‌ت هێرشی حووسییه‌کان له دژی که‌شتیوانیی نێونه‌ته‌وه‌یی له ده‌ریای سوور و هه‌وڵه‌کانی دژی ئه‌مریکا و ئیسرائیل که‌ڵکی لێ وه‌رگیراوه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕێژیم ڕایگه‌یاندووه که ئه‌و گه‌مارۆ نوێیانه درێژه‌ی گوشاره لانیزۆرییه‌کانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ڕێژیمی ئێرانە و به‌پێی نووسراوه‌کانی سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا له بواری ئه‌منییه‌تیی میللیی ژماره دووەوە ڕه‌چاو کراوه.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌دا به ئاماژه‌دان به پشتیوانیی ڕێژیم له گرووپه تێرۆریستییه‌کان له ناوچه‌که و جیهاندا هاتووه: "تا کاتێک که ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران له سه‌رچاوه نایاساییه‌کان بۆ پشتیوانیی تێرۆریزم که‌ڵک وه‌ربگرێت و هه‌وڵی ناسه‌قامگریی ناوچه‌که بدات، گوشاره لانیزۆرییه‌کانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئه‌و ڕێژیمه درێژه‌ی ده‌بێت".
ئه‌و سزا نوێیانه‌ی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ڕێژیم له کاتێکدایه که ته‌نیا چه‌ند ڕۆژ له کۆتایی چواره‌مین خولی وتووێژه ناڕاسته‌وخۆ ناوکییه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و ڕێژیم له عومان تێده‌په‌ڕێت.