
که‌مپه‌ینی سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ له‌سێداره‌دان له ٦٨ـه‌مین حه‌فته‌ی مانگرتن له خواردنی خۆیاندا و له دووتوێی به‌یاننامه‌یه‌کدا نووسیویانه: "شه‌پۆلی له‌سێداره‌دان په‌ره‌ی سه‌ندووه و له سه‌ره‌تای مانگی بانه‌مه‌ڕه‌وه لانیکه‌م ٩٦ به‌ندکراو له سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا له سێداره دراون".
له‌و به‌یاننامه‌دا هاتووه، به‌ندکراوێکی سیاسیی دیکه‌ش به ناوی ئه‌مین فه‌ره‌ح ئاوه‌ر گیساوه‌ندانی ناسراو بە "په‌یمان" که شاعیرێکی خه‌ڵکی گیلانه له‌لایه‌ن به‌ناو دادوه‌ر "ئه‌حمه‌د ده‌روێش گوفتار"ـه‌وه به تۆمه‌تی به‌غی و موحاربه و خوێندکارێکی خه‌ڵکی ته‌ورێزیش له‌لایه‌ن لقی ٢ی به‌ناو دادگای ئینقلابی ته‌ورێزه‌وه به تۆمه‌تی "موحاربه" سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌دا نووسراوه: "ئێمه چاوه‌ڕوانیمان له ناوه‌نده مافی مرۆڤی و دژه له‌سێداره‌دانه‌کان ئه‌وه‌یه ڕوخساری ئه‌و دادوه‌رانه‌ی که ئه‌و سزا دژه‌مرۆییانه به سه‌ر به‌ندکراواندا ده‌سه‌پێنن، پیشانی خه‌ڵک بده‌ن هه‌تا ناوه‌نده سه‌ربه‌خۆکان له دژیان سکاڵا تۆمار بکه‌ن".
هه‌روه‌ها نووسه‌رانی ئه‌و به‌یاننامه نووسیویانه: "ئازادی، به‌رابه‌ری و دێموکراسی مافی نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵکی ئێرانه که چه‌ندین ده‌یه‌یه بۆ ده‌سته‌به‌رکردنیان نرخی قورس ده‌ده‌ن".
شایانی باسه سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ له‌سێداره‌دان، وێڕای به‌رزڕاگرتنی یادی به‌رزان محه‌ممه‌دی، به‌ندکراوی سیاسیی پێشوو و له هاوکاره‌کانی ئه‌و که‌مپه‌ینه که له ڕووداوێکی دڵته‌زێندا گیانی له ده‌ست دا، هاوخه‌میی خۆیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندکراوه سیاسییه و ته‌واوی پشتیوان و هاوکارانی ئه‌و که‌مپه‌ینه ڕاگه‌یاند.
له ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ٢٣ی بانه‌مه‌ڕ که‌مپه‌ینی سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ له‌سێداره‌دان پێی نایه ٤٨ـه‌مین حه‌فته‌ی مانگرتن له خواردن و له ئێستادا له ٤١ به‌ندیخانه‌ی سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا چالاکه.