
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی مافی مرۆیی به‌لووچه‌کان، هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیم به بیانووی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قاچاخی سووته‌مه‌نی هه‌ڵیانکوتاوه‌ته سه‌ر به‌نده‌رکولاهیی میناب له پارێزگای هورموزگان و به‌هۆی ته‌قه و پشکنینی نایاسایی خانووی چه‌ند گه‌ڕه‌کێکی ئه‌و شاره، خه‌ڵکێکی زۆریان تووشی ترس و دڵه‌ڕاوکێ کردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی چه‌ند هەواڵده‌رییه‌کی تایبه‌ت به به‌لووچه‌کان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی بانه‌مه‌ڕ، هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیم بۆ سێهه‌مین جار هێرشیان کردووەتە سه‌ر به‌نده‌رکولاهیی میناب و سه‌ره‌ڕای ته‌قه‌کردن له خه‌ڵک و پشکنینی نایاسایی خانووی به‌لووچه‌کان، چه‌ندین که‌سیشیان بە توندوتیژییەوە ده‌سبه‌سه‌ر کردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی "که‌مپه‌ینی چالاکانی به‌لووچ" هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیم سه‌ره‌ڕای ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ له خانووی خه‌ڵک، چوونه‌ژووره‌وه و پشکنین به شێوه‌ی نایاسایی چه‌ند خانووشیان وێران کردووه و به‌و هۆیه‌وه ده‌یان ژن و منداڵیان بریندار بوونه و له نێو ده‌سبه‌سه‌ر‌کراوه‌کانیشدا چه‌ندین منداڵ بینراون.
هه‌ڵسوکه‌وتی جینایه‌تکارانه‌ی هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیم له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی بێبه‌شی به‌لووچ و شاری به‌نده‌رکولاهیی میناب له ئاستێک‌دا بو‌و ه که بۆ ڕێگریی له دزه‌کردنی ڤیدیۆ و وێنه‌کان له ڕایه‌ڵه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بۆ ماوه‌ی زیاتر له ٢٤ کاتژمێر ئینتێرنێتی ئه‌و شاره‌یان بڕیوه و جه‌وێکی ئه‌منییه‌تیی ترسێنه‌ریان به‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌دا زاڵ کردووه.
به‌پێی هه‌مان ڕاپۆرت، هه‌تا ئێستا گه‌مارۆی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیمه‌وه به‌رده‌وامه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئه‌و هێزانه‌ی ڕێژیم سه‌ره‌ڕای دزینی که‌لوپه‌لی خانووی خه‌ڵک هه‌ڵیانکوتاوه‌ته سه‌ر مزگه‌وتی "محه‌ممه‌د ڕه‌سوله‌ڵڵا"ی ئه‌و شاره و بێ‌ڕێزییان به پێشنوێژی ئه‌و مزگه‌وته‌ش کردووه.