
به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد بە بۆنەی بۆنه‌ی کۆنگره‌ی ١٢ و بڕیاری کۆتایی PKK پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
کورد به درێژایی ته‌مه‌نی هاوچه‌رخی شۆڕشی ڕزگاریخوازی و به‌تایبه‌ت له یه‌ک سه‌د ساڵی ڕابردوو، هیچکات ده‌ستبردن بۆ چه‌ک و شه‌ڕی وه‌ک بژارده‌ی یه‌که‌م نه‌بووه. هه‌موو کات له‌لایه‌ن دوژمنانیه‌وه شه‌ڕی به‌سه‌ردا سه‌پاوه و ئه‌ویش له ڕووی ناچاری بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێرشی دوژمن و پارێزگاری له خۆی ده‌ستی بۆ چه‌ک بردووه. له تورکیا نزیک به نیو سه‌ده شه‌ڕی خوێناوی و نابه‌رانبه‌ر به سه‌ر کورددا سه‌پاوه. به چوونه ناو پڕۆسه‌ی ئاشتی به دوای با‌نگه‌واز و داواکاری عه‌بدوڵڵا ئۆجالان له PKK بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ک دابنێن و خۆیان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، ئه‌م پارته بڕیاری خۆی داوه. هەرچەندە زۆر لایەنی دانۆستانەکە هێشتا نادیارە بەڵام ئه‌گه‌ر پڕۆسه‌ی ئاشتی له وڵاتی تورکیا و به تایبه‌ت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه واقعییانه و به‌ڕاستی بچێته پێش، ئه‌م بڕیاره وه‌ک هه‌نگاوێکی بوێرانه و وه‌رچه‌رخانێکی سه‌رده‌میانه جێگای ڕێزلێنانه.
به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد وه‌ک ڕێکخراوه‌یه‌کی سیاسی به باوه‌ڕ به چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی مه‌سه‌له‌ی کورد، پشتیوانیی خۆی له بانگه‌وازی ئاشتی ئۆجالان و بڕیاری کۆنگره‌ی ١٢ی PKK ده‌رده‌بڕێت و هیوادارین پڕۆسه‌ی ئاشتی له‌و وڵاته به‌ره‌وپێش بچێت و گه‌لی کورد بتوانیت به مافه‌کانی خۆی بگات.
ئێمه وه‌ک به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد هه روەک که له ئه‌ساسنامه و پلاتفۆڕمی ئه‌م ڕێکخراوه ئاماژه‌ی پێ دراوه و له به‌یانیه‌ی ئاشتی ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی داوامان کردووه، هیوادارین ده‌سه‌ڵات له ئیرانیش بیر له ڕێگه‌چاره‌یه‌کی ئاشتییانه بۆ حه‌لی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه نافارسه‌کان و به‌تایبه‌ت گه‌ڵی کورد له‌م وڵاته بکاته‌وه.
به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد
٢٣ی بانەمەڕی ١٤٠٤