
پارێزگای لوڕستان سه‌ره‌ڕای بوونی ده‌یان قه‌یرانی چاره‌سه‌رنه‌کراو، له ئێستادا قه‌یرانی بێئاوی له ئاستێکدایه که به‌رپرسانی ڕێژیم چیتر ناتوانن حاشای لێبکه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری شیرکه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی لوڕستان ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی بانه‌مه‌ڕ، باسی له‌وه کردووه ئه‌و پارێزگایه ئاوی به‌رده‌وامی نییه و ئێستادا زیاتر له دوو هه‌زار و ٨٤٢ ئاوایی ئه‌و پارێزگایه یان بێ ئاون یان که‌م ئاون.
نووره‌دین نووری یه‌زدان، به‌ڕێوه‌به‌ری شیرکه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی لوڕستان له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا وتوویەتی: "له ئێستادا ٩٥٠ بیر، کانیاو، قه‌نات و وێستگه‌ی پۆمپاژی ئاو له‌و پارێزگایه چالاکن و ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی دابینکردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ئه‌و پارێزگایه ئەوە‌یه و هیچ به‌نداوێک نییه تاکوو ئاوه‌کان بۆ کاتی پێویست پاشه‌که‌وت بکات".
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕێژیم ئاماژه‌ی به‌وه داوه که سه‌ره‌ڕای بوونی قه‌یرانی بێئاوی، له ئێستادا به‌بۆنه‌ی نه‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ریی ستاندارد و دروست چاندنی برنج که ئاوێکی زۆری پێویسته، ئه‌و قه‌یرانه قووڵتر بووەتەوە.
نووری یه‌زدان ئاماژه‌ی به‌وه کردووه که بوودجه‌ی دیاریکراو بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانه ته‌نیا ٨٠ میلیارد تمه‌نه و له‌و بڕه‌یه‌ش ده‌بێت ٥٥ میلیارد بۆ شاری برووجێرد ته‌رخان بکرێت.
ئه‌و قسانه‌ی نووری یه‌زدان له کاتێکدایه که پڕۆژه‌ی ئاوه‌ڕۆی برووجێرد دوای ٣٤ ساڵ ته‌نیا ٥١ له‌سه‌دی کاره‌که‌ی ته‌واو کراوه.
هه‌رچه‌ند قودره‌تووڵڵا وه‌له‌دی باسی له ته‌واوکردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه به‌م زووانه کردووه و ناله‌باریی که‌شوهه‌وای کردووه‌ته بیانووی ته‌واونه‌کردنی، به‌ڵام هه‌موو ساڵێک له‌و جۆره به‌ڵێنیانه‌یان به خه‌ڵکی ئه‌و پارێزگایه داوه.
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به‌هۆی که‌م ئاوی و بێ ئاویه‌وه له ئاوایی به‌ساتبه‌یگی کووهنانی کۆیه‌شتی لوڕستان، ٧ هاووڵاتی که خزمی یه‌ک بوون له‌نێو بیری ئاودا و به‌هۆی گازگرتووه‌یی و که‌مته‌رخه‌میی ناوەندە پێوه‌ندیدارەکانی ڕێژیمه‌وه گیانیان له‌ده‌ست دا.
هه‌رچه‌ند به‌رپرسانی ڕێژیم ئه‌و کاره‌ساته‌یان بۆ که‌مته‌رخه‌میی گیانله‌ده‌ستداوان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه به‌ڵام قه‌یرانی ئاو و ده‌یان قه‌یرانی دیکه به‌رۆکی خه‌ڵکی ئه‌و پارێزگایەی گرتووه و خه‌ڵک له ڕووی ناچاری، دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی داهات و نه‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌رییه‌کی دروستی به‌رپرسانی ڕێژیم تووشی ئاوا کاره‌ساتێکی مرۆیی ده‌بنه‌وه.
بە وتەی کارناسانی ژینگە و بەرپرسانی ڕێژیم لە لوڕستان، لە هەر ساڵێکدا ٢٣ سانت لە ئاوی سەرچاوە ژێرزەمینییەکان کەم دەبێتەوە.