
٢٠٠ یاسادانه‌ری ئه‌مریکایی پێکهاتوو له نوێنه‌ران و سێناتۆره کۆماریخوازه‌کان له دووتوێی نامه‌یه‌کدا داوایان له دۆناڵد ترامپ سه‌رۆککۆماری ئه‌و وڵاته کردووه که پیتاندنی یۆرانیۆمی ڕێژیمی ئێران ته‌نانه‌ت بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ش به ته‌واوه‌تی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ٢٠٠ یاسادانه‌ری ئه‌مریکایی له نامه‌یه‌کی فه‌رمیدا، سه‌ره‌ڕای داخوازیی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆمی ناوکیی ڕێژیمی ئێران به شێوه‌ی گشتی، نووسیویانه: "داواکارین له سه‌ر هه‌ڵوێستی سه‌ختگیرانه‌ی خۆتان له به‌رامبه‌ر ڕێژیمی ئێران‌دا پێبه‌ند بێمننه‌وه".
له‌و نامه‌دا به ئاماژه‌دان به ڕێککه‌وتننامه‌ی به‌رجام له سه‌رده‌می باراک ئۆبامادا هاتووه: "چیتر نابێ ڕێککه‌وتننامه‌یه‌کی هاوشێوه‌ی ساڵی ٢٠١٥ی سه‌رده‌می سه‌رۆککۆماریی باراک ئۆباما که ته‌نیا بۆ کڕینی کات له‌لایه‌ن ڕێژیمی تاران و په‌رەدان به به‌رنامه‌ی ناو‌کی بوو، ڕوو بداته‌وه".
هه‌روه‌ها ئه‌و نوێنه‌ر و سێناتۆرانه پشتیوانیی خۆیان له گوشاره لانیزۆرییه‌کانی ترامپ بۆ سه‌ر ڕێژیمی ئێران دووپات کردووه‌ته‌وه.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و نامه‌یەدا نووسراوه: "ڕێژیمی ئێران ده‌بێت به باشی بزانێت که ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به هه‌موو شێوه‌یه‌ک پشتیوانیی ته‌واوی کۆنگره‌ی له‌گه‌ڵدایه".
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا دۆناڵد ترامپ ڕۆژی چوارشه‌ممه له چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی وڵاتانی عه‌ره‌بی له ده‌وروبه‌ری که‌نداو ڕایگه‌یاند: "به هیوام له‌گه‌ڵ ڕێژیمی ئێران بگه‌ینه ڕێککه‌وتن به‌ڵام ده‌بێت تاران پشتیوانیی خۆی له تێرۆریزم ڕابگرێت و کۆتایی به ئاژاوه‌گێڕی و شه‌ڕە نیابه‌تییه‌کانی بێنێت و ده‌ست له دروستکردنی چه‌کی ناو‌کی هه‌ڵ بگرێت".
هه‌روه‌ها نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریکا له کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین، ستیڤ ویتکاف ڕایگه‌یاندووه: "به‌رنامه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت هیچکات له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕێژیمی ئیران‌دا دووپات بێته‌وه".