کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قەیرانی کارەبا؛ کارەبای کارخانەکانیش دەپچڕێت

12:27 - 25 بانەمەڕ 2725

نەبوون و پچڕانی کارەبا لە ماوەی ڕابردوودا یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی خەڵکانی ئێران بووە و تاکوو ئێستاش ڕێژیم هیچ ڕێکارێکی گونجاوی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە لەبەر نەگرتووە.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، دەوڵەتی پزشکییان بڕیاری داوە بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمیی کارەبا، بەشێک لەم ئەرکە بە پیشەسازییەکان بسپێرێ.

بەڕێوەبەری تەوانیر ڕایگەیاندووە کە دوابەدوای دابەزینی کارایی نیروگا ئاوییەکان، بڕیار دراوە کە لە ماوەی دوو حەفتەی داهاتوو، پیشەسازییە گرینگ و گەورەکان هاوکارییەکی زیاتریان لەگەڵ وەزارەتی وزە هەبێت و کارەبایەکی کەمتر بەکار بهێنن.

ئەم بڕیارە ناڕەزایەتیی بەربڵاوی لە بەشی پیشەسازییدا بەتایبەت لەلایەن وەزارەتی پیشە، کانگا و بازرگانی بە دواوە بووە.

محەممەد ئەتابەک، وەزیری پیشە، کانگا و بازرگانیی ڕێژیم لەمبارەوە ڕایگەیاندووە: ئەم بڕیارە بە بێ بەشداریی نوێنەری ئێمە و دژی ڕێککەوتننامەیەکی کە لەم ماوەیەدا لەگەڵ وەزارەتی وزە واژۆ کراوە و بەم پێیە جارێکی دیکە وەزارەتی پیشە، کانگا و بازرگانی بووەتە قوربانیی یەکەمی نەبوونی کارەبا."

ئەم بڕیارەی وەزارەتی وزە، خەسارێکی جیددی بە بەشی بەرهەمهێنان لە ئێراندا دەگەینێ و ئەمە لە کاتێکدایە کە خودی خامنەیی لە دەسپێکی ساڵی ١٤٠٤دا و لە پەیامە نەورزۆییەکەیدا جەختی لەسەر پشتیوانی لە بەرهەمهێنان کردبووەوە.

هەر لەم پێوەندییەدا، وەزارەتی پەروەردەی ڕێژیم ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی بانەمەڕ ڕێسانامەیەکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتبوو: لەمەبەدوا هەموو قوتابخانە دوو نۆرەکارەکان لە کاتژمێر ٦ی سەر لە بەیانییەوە هەتا  کاتژمێر ٩ و ٣٠ خولەک و هەروەها لە ١٠ی بەیانییەوە تاکوو یەکی دوانیوەڕۆ بەردەوام دەبن.

بەپێی زانیارییەکان پچڕانی کارەبا لە کوردستانیش ڕادەبەدەرە و بەم هۆیەوە خەڵک ناچارن بە کڕینی ماتۆڕی کارەبایی قەرەبووی نەبوونی کارەبا بکەنەوە کە ئەمەش تێچوویەکی زۆری بۆ خەڵک هەیە.

دەوترێت ماتۆڕێکی کارەبایی کە تەنیا چەند ئامپێڕ کارەبا بە ماڵان دەدات بە نرخی زیاتر لە ١٠٠ میلیۆن تمەن دەکڕدرێت و جووتیارەکانیش بۆ پێداویستییەکانی خۆیان دەبێ زیاتر لە ٣٠٠ میلیۆن تمەن بۆ کڕینی ماتۆڕی کارەبایی خەرج بکەن.