
لاوان که وه‌ک بزێوترین توێژی هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک به ئه‌ژمار دێن و ده‌بێت له بواری دابینکردنی که‌ره‌سته‌ی وه‌رزشییه‌وه خزمه‌ت بکرێن، له کوردستاندا له هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌کی له‌و شێوه‌یه بێبه‌شن.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵدریی "ئیرنا"ی ڕێژیم له پارێزگای سنه، هیچ خزمه‌تگوزارییه‌کی وه‌رزشی به‌تایبه‌ت که‌ره‌سته‌ی وه‌رزشی هاکی نییه و ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی لاوان و خه‌ڵکی ئه‌و پارێزگایه لەگەڵ جۆره وه‌رزشه نامۆن.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، له ئاستی کوردستان و پارێزگای سنه‌دا به‌تایبه‌ت یاریگای تایبه‌ت به وه‌رزشی هاکی نه‌ک هه‌ر له سه‌ر سه‌وزایی و سه‌هۆڵ ته‌نانه‌ت یاریگای سه‌رداپۆشراویشی نییه.
به‌رپرسانی ڕێژیم له‌و پارێزگایه نه‌بوونی یاریگای تایبه‌ت به یاریی هاکییان بۆ نه‌بوونی بوودجه، که‌ره‌سته و نامۆبوونی خه‌ڵک لەگەڵ ئەو یارییه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
ئه‌و قسانه‌ی به‌رپرسانی ڕێژیم له کاتێکدایه که لاوانی کوردستان سەرەڕای هەموو بێبه‌ریبوونێکیان له خزمه‌تگوزارییه وه‌رزشییه‌کان، به‌ڵام له هه‌موو بواره وه‌رزشییه‌کاندا توانیویانه سه‌رکه‌وتنی گه‌وره له ئاستی ئێران، ناوچه و جیهاندا به ده‌ست بێنن.
شایانی با‌سه تیمی هاکیی پارێزگای سنه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا سه‌رکوتوو بوونه و له‌لایه‌ن یانه‌ی تیمی میللییه‌وه بانگهێشتی یارییه‌کان له ئاستی ئێران کراون.
وه‌رزشی هاکی به یه‌کێک له‌و وه‌رزشانه داده‌ندرێت که له بواری تواناییبه‌خشین به زه‌ین و له‌شه کاریگه‌رییه‌کی بێوێنه‌ی هه‌یه.