
ڕۆژی هەینی ٢٦ی بانەمەڕی ١٤٠٤، ناسر خان حەیدەری کانی سانانی، مێژوونووس، مێژووناس، توێژەری وشە و ڕستە و قسەی نەستەقی كوردی، مامۆستای زمان و ئەدەبی كوردی و بێژەر و نووسەری ڕادیۆی كوردی لە تاران لە ساڵەكانی چلەكاندا، کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو خەمخۆر و پشتیوانی ئەدەب و زمانی كوردی و ئەندامی بەوەج و ئەمەگناسی ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی مەریوان و سەرجەم ڕێكخراوە فەرهەنگی، هونەری و ژینگەپارێزەكان بوو.
کۆچی دوایی ناسرخان خەسارێکی گەورە بۆ ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی مەریوان و کوردستانە.
ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی ناسرخان، لەنێو ئاپۆڕای خەڵکدا بەڕێوە چوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو و هەروەها كۆمەڵگای ئەدەبی و چالاكانی مەدەنیی شاری مەریوان دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.