
سەرەڕای هەبوونی ده‌یان قه‌یرانی چاره‌سه‌رنه‌کراو له ئێران‌دا، زیاتر له نیوه‌ی پیشه‌سازییه‌کان له‌وانه به‌رهه‌مهێنه‌رانی سیمان، پۆڵا و هه‌روه‌ها پڕۆژه ئاوه‌دانییه‌کان به‌هۆی پچڕان و که‌میی کاره‌با داخراون و زیانی زۆریان بەر کەوتووە.
محه‌ممه‌دحوسێن ڕه‌ئیسی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی به‌رهه‌مهێنه‌رانی بۆتۆنی ئاماده، ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی بانه‌مه‌ڕ له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "ئیلنا" پچڕانی به‌رده‌وامی کاره‌بای به هۆکاری داخرانی زیاتر له نیوه‌ی کارگەکانی بۆتۆنی ئاماده ناو بردووە.
حوسێن ڕه‌ئیسی باسی له‌وه کردووه ئه‌گه‌ر پیشه‌سازیی سیمان و بۆتۆنی ئاماده به ته‌واوی دابخرێن و ئه‌و ڕه‌وته به‌رده‌وام بێت هه‌موو پیشه‌سازییه پێوه‌ندیداره‌کان به بیناسازی به ته‌واوی داده‌خرێن چونکه هه‌موو ئه‌و پیشه‌سازییانه ته‌واوکه‌ری یه‌کترن.
ڕه‌ئیسی له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا به ئاماژه‌دان به بڕینی کاره‌با و پاساوه بێبنه‌ماکانی ئیداره‌ی کاره‌بای ڕێژیم وتوویه‌تی: "کاتژمێره‌کانی بڕینی کاره‌با به‌نیسبه‌ت ساڵی ڕابردوو زۆر زووتر ده‌ستی پێکردووه و ئه‌وه له کاتێکدایه که پله‌ی گه‌رما هێشتا له ئاسێکدا نییه که به پاساوی به‌کارهێنانی که‌ره‌سته‌ی فێنککه‌ره‌وه کاره‌با که‌م بکه‌نه‌وه یان بیبڕن".
ئه‌و کێشه و قه‌یرانه له کاتێکدایه که وه‌زیری پیشه‌سازی، کانگا و بازرگانی بڕیاری داوه که پیشه‌سازییه‌کانی سیمان و پۆڵا ته‌نیا ده‌بێت ١٠ له‌سه‌دی ئه‌و کاره‌بایه‌ی بۆیان دابین کراوه، به‌کار بێنن.
شایانی باسه خاوه‌ن پیشه‌سازییه‌کان له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامیی قه‌یرانی کاره‌بادا ڕایانگه‌یاندووه که ناچارن یه‌ک له‌سه‌ر سێ یان یه‌ک له‌سه‌ر چواری هێزی کاری خۆیان که‌م بکه‌نه‌وه و بەو شێوه‌یه کرێکارێکی زۆر بێکار ده‌بن.