
دادگای ئه‌مریکا هادی مه‌ته‌ری به تاوانی هێرش بۆ سه‌ر سه‌لمان ڕۆشدی به ٢٥ ساڵ به‌ندکران سزا دا.
دادستانی دۆسییه‌ی سه‌لمان ڕۆشدی وێڕای باسکردن له دۆخی ناله‌باری ده‌روونی له دوای هێرش بۆ سه‌ر ناوبراو وتوویەتی: بکه‌ری ئه‌و هێرشه یانی هادی مه‌ته‌رمان به ٢٥ ساڵ به‌ندکران سزا داوە.
دادگای ڕۆژاوای نیۆیۆرکی ئه‌مریکا، ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی بانه‌مه‌ڕ، هادی مه‌ته‌ر هاووڵاتیی ئه‌مریکایی ـ لوبنانیی تەمەن ٢٧ ساڵی به ٢٥ ساڵ به‌ندکران سزا داوە که له ساڵی ٢٠٢٢دا به‌هۆی هێرش بۆ سه‌ر سه‌لمان ڕۆشدی، نووسه‌ری کتێبی "ئایاتی شه‌یتانی" و بریندارکردنی که‌سێکی دیکه ده‌سبه‌سه‌ر کرابوو.
دادستانی ناوچه‌ی ڕۆژاوای نیۆیۆرک ڕایگه‌یاندووه که ئه‌و سزایه ڕۆژی هه‌ینی، ٢٦ی بانه‌مه‌ڕ به‌و تۆمه‌تباره ڕاگه‌یه‌ندراوه.
له ساڵی ٢٠٢٢دا سه‌لمان ڕۆشدی له دامه‌زراوه‌یه‌کی چاتاکوای ئه‌مریکا له کاتی قسه‌کردندا له‌لایه‌ن هادی مه‌تەره‌وه هێرشی کرایە سه‌ر و چاوێکی له ده‌ست دا و که‌سێکی دیکه‌ش بریندار بوو.
سه‌لمان ڕۆشدی، نووسه‌ری هێندوستانی، له سه‌ره‌تای بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕۆمانی "ئایاتی شه‌یتانیـ"ـیه‌وه له ساڵی ١٩٨٨، به‌رده‌وام له‌لایه‌ن په‌یڕه‌وانی ئایینی ئیسلامه‌وه ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه و کوشتن بووه‌ته‌وه.
خومه‌ینی ڕێبه‌ری ئه‌وکاتی ڕێژیم دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕۆمانی "ئایاتی شه‌یتانی" فه‌توای کوشتنی سه‌لمان ڕۆشدیی ده‌ر کرد.
هادی مه‌ته‌ر له دۆسییه‌ی دادگای فیدراڵی ئه‌مریکادا به هۆی هه‌وڵی تێرۆریستی و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزبوڵڵا وەکوو تۆمەتبار ناسێندراوه.
شایانی باسه سزای ١٥ ساڵ به‌ندکران بۆ هادی مه‌ته‌ر ته‌نیا تایبه‌ته به دۆسییه‌ی سه‌لمان ڕۆشدی و دادگای ئه‌مریکا به‌هۆی بریندارکردنی کەسەکەی دیکە ٧ ساڵ به‌ندکرانی دیکه‌ی بۆ ناوبراو ده‌ر کردووه.
پێشتریش ڕاگەیاندنی ئامریکایی "وایس" باسی لەوە کردووه کە تێرۆریست "هادی مەتەر" لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵ سپای قودس لە پێوەندیدا بووە.
لێکۆڵینەوەکان لەوبارەوە نیشانی داوە کە لە مۆبایلی ناوبراودا چەندین وێنەی قاسم سولەیمانی، عەلی خامنەیی و فەرماندەکانی سپای تێرۆریستیی پاسداران دۆزراوەتەوە.
هەر چەند بە تەواوی ڕوون نەبووەتەوە کە ناوبراو لە "حیزبوڵڵا"ی لوبنان نزیک بووبێت یا ئامووزشی نیزامی دیتبێت بەڵام لە چەند ساڵی ڕابردوودا پەیوەندی بە شێوەی نزیک و دوور لە نێوان "هادی مەتەر" و ڕیژیمی ئێران و حیزبوڵڵا هەبووە.