
زه‌ینه‌ب جه‌لالیان وه‌کوو دێرینترین به‌ندکراوی سیاسیی ژن له ئێران‌دا، سه‌ره‌ڕای دۆخی ناجێگیری ته‌ندروستی و تووشبوون به چه‌ند نه‌خۆشی وه‌کوو چاو، گورچیله و کۆئه‌ندامی هه‌رس له‌لایه‌ن به‌ندیخانه‌کانی ڕێژیمه‌وه له مافی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بێبه‌ش کراوه و له ئێستادا به‌بێ ڕه‌چاوکردن و جیاکردنه‌وه‌ی به‌ندکراوه‌کان له به‌ندیخانه‌ی گشتیی یه‌زددا ده‌سبه‌سه‌ر کراوه.
ماڵپه‌ڕی مافی مرۆڤی "هێرانا" ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی بانه‌مه‌ڕ به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له بنه‌ماڵه‌ی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان به‌ندکراوی نووسیویه‌تی: "جه‌لالیان نه‌خۆشیی چاو، گورچیله و کۆئه‌ندامی هه‌رسی هه‌یه و دوای تێپه‌ڕبوونی حه‌وت مانگ له دوایین تاقیکاریی پزیشکی، هه‌نووکه‌ش ئاکامی تاقیکارییه‌که به ناوبراو ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه".
ئه‌و سه‌رچاوه هه‌روه‌ها باسی له‌وه کردووه که ئه‌و به‌ندکراوه سیاسییه کورده له ماوه‌ی نه‌خۆشییه‌کانیدا ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانی و ته‌ندروستییه‌کان نه‌کراوه و له‌و بواره‌وه ئاماژه‌ی به‌وه کردووه: "به‌رپرسانی ڕێژیم ڕێگری له چاوه‌دێریی پزیشکیی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان ده‌که‌ن و بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو له‌و بواره‌وه نیگه‌رانن".
زه‌ینه‌ب جه‌لالیان به‌ندکراوی سیاسیی کورد ماوه‌ی زیاتر له ١٧ ساڵه به‌بێ یه‌ک ڕۆژ موره‌خه‌سی له‌لایه‌ن ناوه‌نده سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیمه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کراوه و له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌نانه‌ت له مافی پێوه‌ندیی تلفۆنی و چاوپێکه‌وتنی بنه‌ماڵه‌که‌شی بێبه‌ش کراوه".
ناوبراو ڕێکه‌وتی ٧ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٣٨٦ی هه‌تاوی ده‌سبه‌سه‌ر کرا و له ساڵی ٨٨دا به تۆمه‌تی "موحاربه" له‌لایه‌ن به‌ناو دادگای ئینقلابی ڕێژیمه‌وه سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا و له ساڵی ١٣٩٠ی هه‌تاویدا ئه‌و سزایه بۆ به‌ندکرانی هه‌تایی گۆڕدرا.