
سه‌دان نوینه‌ری پارلەمان و ئه‌ندامی مه‌جلیسی باڵای بریتانیا داوایان له کییه‌ر ستارمر، سه‌رۆکوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته کردووه که سپای پاسداران بخرێته پێڕستی ڕێکخراوه تێرۆریسته‌کانه‌وه.
له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا زیاتر له ٥٥٠ که‌سایه‌تیی دیار و به‌رپرسانی پێشوو، نوێنه‌رانی پارلەمان و ئه‌ندامانی مه‌جلیسی باڵای بریتانیا له دووتوێی نامه‌یه‌کدا بۆ سه‌رۆکوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته، داواکاریی خۆیان له‌مه‌ڕ به تێرۆریست ناساندنی سپای پاسداران ده‌ربڕیوه.
له‌و نامه‌یەدا هاتووه: "هه‌ڵسوکه‌وت و مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ڕێژیمی ئێران که له لێواری هه‌ره‌سهێنانه، خیانه‌ته به به‌ها دێموکراتیکه‌کان، ئه‌و کاره جه‌ساره‌ت به سیاسه‌تی سه‌رکوتکه‌رانه‌ی ئه‌و ڕێژیمه ده‌به‌خشێت و ئه‌منییه‌تی جیهانی لاواز ده‌کات، چونکه ده‌سه‌ڵاتی تاران هه‌روا خه‌ریکه په‌ره به زێده‌خوازیی ناو‌کی و هه‌وڵه تێرۆریستییه‌کانی خۆی ده‌دات".
داواکاریی ئه‌و سه‌دان که‌سایه‌تی و نوێنه‌ر و به‌رپرسانەی بریتانیا له‌مه‌ڕ به تێرۆریست ناساندنی سپای پاسداران له‌کاتێکدایه که نیگه‌رانییه‌کان به‌نیسبه‌ت پێشێلکارییه مافی مرۆییه‌کان له ئێران و ده‌سبه‌سه‌رکردنی سێ شارۆمه‌ندی ئێرانی به تۆمه‌تی سیخوڕی و هه‌وڵی تێرۆریستی زیادی کردووه.
هه‌روه‌ها نیل کیناک، ڕێبه‌ری پێشووی حیزبی کرێکارانی بریتانیا داوای له وڵاته‌که‌ی کردووه چالاکییه‌کانی سپای پاسداران له‌و وڵاته ڕابگیردرێت. ناوبراو وتوویەتی: "قه‌یرانی مافی مرۆڤ له ئێران‌دا کاره‌ساتباره".
کیناک هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کردووه‌تەوە که هه‌موو درگاکان له ئێران‌دا به ڕووی چالاکانی سیاسی‌دا داخراوه و کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی ده‌بێت مافی گۆڕینی ئه‌و ڕێژیمه به خه‌ڵکی ئێران بده‌ن و سپای پاسداران وه‌کوو ڕێکخراوێکی تێرۆریستی بناسن.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا باب بێلکێن، نوێنه‌ری موحافزه‌کاره‌کان و یه‌کێک له نووسه‌رانی به‌یاننامه‌ی به تێرۆریست ناساندنی سپای پاسداران، به ئاماژه‌دان به ئاڵوگۆڕه‌کانی ئه‌م دواییانه وتوویه: "کاتی ئه‌وه هاتووه سیاسه‌تی بریتانیا له دژی ڕێژیمی ئێران گۆڕانکاریی به‌سه‌ردا بێت".