
له‌سێداره‌دانی به‌ندکراوانی به‌لووچ له‌لایه‌ن ناوه‌نده سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیمه‌وه زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندووه و له ماوه‌ی که‌متر له سێ ڕۆژدا لانیکه‌م ٩ به‌ندکراو له دوو به‌ندیخانه‌ی ئێسفه‌هان و مه‌شهه‌ددا له سێداره دراون.
ده‌زگای به‌ناو دادوه‌ریی ڕێژیم له جێبه‌جێکردنی سزای له‌سێداره‌دانی نه‌ته‌وه‌ی به‌لووچ به‌رده‌وامه و له‌و پێوه‌ندییه‌دا هه‌واڵده‌ریی "ڕه‌سانه‌ک" که هه‌واڵی پێوه‌ندیدار به به‌لووچه‌کان بڵاو ده‌کاته‌وه ڕایگه‌یاندووه؛ که ٩ هاووڵاتیی به‌لووچ له به‌ندیخانه‌کانی وه‌کیل ئابادی مه‌شهه‌د و ده‌ستگردی ئێسفه‌هان له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌زگایه‌ی ڕێژیمه‌وه له سێداره دراون.
له ڕاپۆرتی "ڕه‌سانه‌ک"دا هاتووه که سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی بانه‌مه‌ڕ، سێ هاووڵاتیی به‌لووچ به ناوه‌کانی عه‌بدولغه‌فار بەراهوویی لجه‌یی و په‌رویز ده‌ستکاله ناسراو به نووره‌دین لجه‌یی و عه‌بدولسه‌مه‌د گورگیج "ڕیگی" له به‌ندیخانه‌ی وه‌کیل ئابادی مه‌شهه‌د له سێداره دراون.
شایانی باسه عه‌بدولغه‌فار و په‌رویز بەراهوویی لجه‌یی بران. به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته سزای له‌سێداره‌دانی ٤ به‌ندکراوی دیکه‌ی به‌لووچ له به‌ندیخانه‌ی ده‌ستگردی ئێسفه‌هان به ناوه‌کانی ڕووحوڵڵا په‌له‌نگی، محه‌ممه‌د تووتازهی، عه‌بدولڕه‌شید براهوویی و ژنێکیش به ناوی مه‌رجان سه‌بزی پشتڕاست کراوه‌ته‌وه.
هاوکات له‌گه‌ڵ له‌سێداره‌دانی ئه‌و ٤ هاووڵاتییه به‌لووچه، هاووڵاتییه‌کی عه‌ره‌بیش به ناوی ڕه‌زا خالیدی خه‌ڵکی دێزفوول له سێداره دراوه.
هه‌روه‌ها ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی خاکه‌لێوه، هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی ٥ هاووڵاتیی به‌لووچ له‌وانه‌ش دوو ژنی له هه‌مان به‌ندیخانه بڵاو کرده‌وه.
به‌پێی ئاماری لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی که ڕۆژی ١٩ی خاکه‌لێوه بڵاوی کردەوە، به سه‌رنجدان به هه‌ڵکشانی ڕێژه‌ی له‌سێداره‌دراوان له ئێران‌دا ئاماژه‌ی به‌وه دابوو که ساڵی ٢٠٢٤، ١١٩ حاڵه‌تی له‌سێداره‌دانی زیاتر به‌نیسبه‌ت ساڵی ٢٠٢٣وه تۆمار کراوه و له ساڵی ٢٠٢٣دا ڕێژه‌ی له‌سێداره‌دراوان ٨٥٣ حاڵه‌ت بووه ئه‌وه له کاتێکدایه که ئه‌و ڕێژه‌یه له ساڵی ٢٠٢٤دا هه‌ڵشانی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه و گه‌یشتووه‌ته ٩٧٢ حاڵه‌تی تۆمارکراو.
به‌پێی زانیاریی ڕێکخراوه مافی مرۆییه‌کان ئه‌و ئامارانه ته‌نیا ئه‌و حاڵه‌تانه له‌خۆ ده‌گرێت که تۆمار کراون و هێشتا له‌باره‌ی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی تۆمار نه‌کراون ئامارێکی دروست له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و ئاماره، به‌لووچه‌کان ١٠ له‌سه‌دی له‌سێداره‌دراوانی ئێران پێک دێنن.
به‌پێی هه‌مان ڕاپۆرت، ٦٤ له‌سه‌دی حاڵه‌تی له‌سێداره‌دانه‌کانی جیهان تایبه‌ت به ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانە.