
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی بانەمەڕی ١٤٠٤، کاک عوسمان لاوچاک، کەسایەتیی خۆشناو و نیشتمانپەروەری شارۆچکەی "سەرچنار" لە ناوچەی چۆمی مەجیدخانی مەهاباد لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کاک عوسمان کەسێکی دڵسۆز و جێگای ڕێزی خەڵکی چۆمی مەجیدخان بوو و ئاواتی هەرە گەورەی ئازادیی کوردستان و ئارامی و ئاشتی بۆ گەلە چەوساوەکەی بوو.
بەداخەوە مەرگ ڕێگای نەدا ئازادی کوردستان بە چاوی خۆی ببینێ و وەک زۆر دڵسۆزی دیکەی کورد بەو حەسرەتەوە بۆ دواجار چاوەکانی لەسەر یەک نان.
برایەکی کاک عوسمان بە ناوی کاک ئەبوبەکر لاوچاک ئەندامی چالاکی حیزب لە وڵاتی سویدە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.