کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکێکی فەرهەنگی و هونەری خەڵکی شاری پاوە بە هۆکارێکی نادیار گیانی لەدەست دا

15:37 - 29 بانەمەڕ 2725

ڕۆژی شەممە ٢٧ی بانەمەڕ پەیمان حەسەنزادە چالاکی فەرهەنگی و هونەری و بەڕێوەبەری ئەنجومەنی مۆسیقای شاری پاوە و هەروەها ئەندامی ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی ژیوای پاوە بە ڕووداوێکی نادیار گیانی لەدەست دا.

ناوبراو دامەزرێنەری ئەنجومەنی ژیوای پاوە، ئەنجومەنی فریا، فێرگەی مۆسیقای دەنگ، ماڵی مۆسیقای پاوە و بەرپرسی قوتابخانەی مۆسیقای نوانس بووە.

پەیمان حەسەنزادە لە بواری فەرهەنگیدا چالاکیی بەربڵاوی بووە و لە بواری فێرکاریی مۆسیقادا هەنگاوی بەنرخی هەڵگرتووە.

ناوبراو کەسیكی نیشتماندۆست بووە و خۆشەویستییەکی تایبەتی لای خەڵک هەبووە.

تەرمی ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی بانەمەڕ لە ناو ئاپۆڕای خەڵک لە گۆڕستانی مەلا مەقسوود بە خاک سپێردرا.