
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی که ڕێکخراوێکی ناحکوومیی مافی مرۆییه له‌لایه‌ن ڕووسیه‌وه به "ڕێکخراوێکی نه‌شیاو" له قه‌ڵه‌م دراوه و هه‌موو چالاکییه‌کانی له‌و وڵاته ڕاگیراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی "ئاسۆشەیتێدپرێس"، ڕووسیه له نوێترین هه‌وڵه‌کانی خۆی له ڕاستای سه‌رکوتی دژبه‌ران و چالاکانی سیاسی ئه‌و وڵاته، هه‌موو چالاکییه‌کانی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی به نایاسایی له قه‌ڵه‌م داوه و له‌و وڵاته‌دا چیتر ڕێگه به به‌رده‌وامیی چالاکییه‌کانیان نادرێت.
له به‌یاننامه‌ی نووسینگه‌ی دادستانی گشتیی ڕووسیه‌دا هاتووه: "نووسینگه‌ی ناوه‌ندیی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی که بنکه سه‌ره‌کییه‌که‌ی له له‌نده‌نه، بووه‌ته ناوه‌ندی ئاماده‌سازیی گه‌ڵاڵه دژه‌ڕووسییه‌کان و له‌لایه‌ن ئۆکراینه‌وه هاوکاریی ماڵی ده‌کرێن".
هۆکاری ئه‌و بڕیاره‌ی دادستانی گشتیی ڕووسیه له دژی ئه‌و ڕێکخراوه مافی مرۆییه بۆ سه‌رکوتی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ڕه‌خنه‌گران، ڕۆژنامه‌وانان و چالاکانی سیاسیی دژبه‌ری ئه‌و وڵاته دوابه‌دوای هێرش بۆ سه‌ر خاکی ئۆکراین له ساڵی ٢٠٢٢دا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ڕێگریی چالاکیی ڕێکخراوێکی مافی مرۆیی وه‌کوو ڕێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له پێڕستی ڕێکخراوه "نه‌شیاو"ه‌کان له‌لایه‌ن ڕووسیه‌وه، به‌و واتایه‌یه که ئه‌و ڕێکخراوه‌یه چیتر ناتوانێت هیچ جۆره چالاکییه‌کی له‌و وڵاته‌دا ببێت و ئه‌و که‌سانه‌ش هاوکارییان ده‌که‌ن سزا ده‌درێن.
شایانی باسه ڕێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ته‌نیا ڕێکخراوی مافی مرۆیی نییه که له‌لایه‌ن ڕووسیه‌وه به نایاسایی له قه‌ڵه‌م درابێ و چالاکییه‌کانی ڕاگیرابێت به‌ڵکوو زیاتر له ٢٠٠ ناوه‌ند به‌و شێوه‌یه له وڵاته‌دا وه‌کوو ڕێکخراوی "نه‌شیاو" له قه‌ڵه‌م دراون.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له ساڵی ١٩٦١ دامه‌زراوه و ناوه‌ندی سه‌ره‌کیی چالاکییه‌کانی له له‌نده‌نی پێته‌ختی بریتانیایه و له ئاستی جیهاندا به ڕێکخراوێکی مافی مرۆیی و پشتیوانی له به‌ندکراوان ناسراوه.