
ژمارەی ٨٩٥ی کوردستان چاپ و بڵاو بۆوە
ژمارە ٨٩٥ی ڕۆژنامەی "کوردستان"، زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە دوو زمانی کوردی و فارسی چاپ و بڵاو بۆوە. لە ژمارەی نوێی "کوردستان"دا جیا لە هەواڵ و ڕاپۆرتی تێکۆشانی حیزبی لە ماوەی نیوەی دووهەمی مانگی بانەمەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، چاومان بەو وتار و بابەتانەش دەکەوێ:
- خەباتی چەکداری حیزبی دێموکرات دەرەنجامی بێباوەڕیی کۆماری ئیسلامی بە چارەسەری سیاسیی
پرسی کورد بوو/ خالید عەزیزی
- خوێندنەوەیەک بۆ کارنامەی سیاسیی پارتی کریکارانی کوردستان و پڕۆسەی چارەسەری پرسی کورد لە تورکیە/ مستەفا مەولوودی
- ژەقنەمووت بە تامی کۆماری ئیسلامی/ عەلی بداغی
- گەڵاڵەی لاشەقام!/ ئاسۆ مینبەری
- حیزبی دێموکرات دەزانێ خەباتی خۆی لەکوێ بکات و لەکوێ بە دوای ئەرک و بەرپرسایەتییەکانیدا بڕوات/ خالید عەزیزی
- دیاردەی کۆڵبەرکوژی/ هەردی سەلیمی
- گەشتی ترامپ، لە نێوان دۆلارەکانی عەرەب و هەژاریی ئێران/ ئەلبورز ڕوویینتەن
- محەممەدنەزیف قادری: ئینترناسیۆناڵ سۆسیالیست بە پڕۆژەیەکی نوێ و بە قەوارەیەکی کاریی کاراترەوە دەنواڕێتە پرسی کورد
- جوگرافیای حەقیقەت و سنوورەکانی خەیاڵ/ ڕەحیم نوزهەتزادە
- ڕیاڵپۆلیتیک واتە درێژەدان بەخەبات دژی داگیرکاری/ ئازاد مستۆفی
- ئێران و ئورووپا و ئەمریکا ڕێک دەکەون بەرەو ڕێککەوتن/ دارسمە
- هەگبەی شاخ و شۆڕش (شەهید سەدیق فەڕوخیان)/ برایم چووکەڵی
- دانوستانی ئەتۆمی لە تاریکی و تەپوتۆزدا!/ ڕەزا دانشجوو
- درزە پەرەئەستێنەکان لە کەسپەرستیی خامنەییدا/ و: کەماڵ حەسەنپوور
- قەڵەمە بەبڕشتەکەی مامۆستا کەریم شێخانی و بایەخی کتێبخانەکەی لە زانکۆی کۆیەدا/ مامۆستا عەبدوڵڵا حەسەنزادە
- نیشتمان، چەمکێکی مێژوویی دانەبڕاو لە شێعری جەلال مەلەکشادا/ ئاکۆ ئەلیاسی
- تارانی تاڵانچی/ سمکۆ سەقزی
- ڕۆڵی ڕۆژنامە دیوارییەکان و گرینگیدان بە پەروەردەی ڕۆژنامەنووسی لەنێو مەتەرێزی خەباتدا/ ئەحمەد ڕەحمانی
بۆ خوێندنەوە و داگرتنی فایلی پیدیئێفی ژمارە ٨٩٥ی "کوردستان" کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە