
کەمپەینی سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان سەرەڕای ڕاگەیاندنی پەیوەسبوونی بەندیخانەکانی مەهاباد، بۆکان و یاسووج بەو کەمپەینه، لە دووتوێی بەیاننامەی ٦٩هەمین حەفتەی چالاکییاندا ئاماژەیان بەوە داوە لە دوو مانگی خاکه‌لێوه و بانه‌مه‌ڕدا لانیکەم ١٢٩ بەندکراو لە سێدارە دراون.
له به‌یاننامه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه ٣١ی بانه‌مه‌ڕی که‌مپه‌ینی سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ له‌سێداره‌داندا هاتووه: "سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی ئامارێکی دروست و ڕوون له ڕێژه‌ی له‌سێداره‌دراوان به‌ڵام به‌پێی ڕاپۆرتی مه‌یدانیی ئه‌م که‌مپه‌ینه له سه‌ره‌تای مانگی خاکه‌لێوه‌وه لانیکه‌م ١٢٩ که‌س له ئێران‌دا له‌وانه‌ش چوار ژن ته‌نیا که یه‌ک حه‌فته‌دا له سێداره دراون".
له به‌شێکی ئه‌و به‌یاننامه‌دا، نووسه‌رانی ئه‌و به‌یاننامه نووسیویانه: "له نێوان ئه‌و ئاماره‌دا دوو منداڵ ده‌بیندرێت که له به‌ندیخانه‌کانی مه‌لایه‌ر و عادڵ ئابادی شیرازدا له سێداره دراون".
هه‌روه‌ها له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌دا ئاماژه به به‌رینتربوونی گۆڕه‌پانی چالاکیی ئه‌و که‌مپه‌ینه کراوه و نووسراوه: " گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی ئه‌و که‌مپه‌ینه که پێداگرییه له‌سه‌ر که‌رامه‌تی مرۆڤ و مافی ژیان، ئه‌وا ته‌نیا له چوارچێوه‌ی به‌ندیخانه‌کاندا قه‌تیس نه‌ماوه‌ته‌وه و به گشتی شاره‌کانی گرتووه‌ته‌وه".
که‌مپه‌ینی سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ له‌سێداره‌دان له‌و به‌یاننامه‌دا داوای له هه‌موو خه‌ڵک به‌تایبه‌ت لاوه‌کان کردووه که هاواری ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان به‌رزتر بکه‌نه‌وه و پاڵپشت و هاوخه‌می بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختکردووان بن.
هه‌روه‌ها کاناڵی هه‌واڵده‌ریی حاڵوه‌ش له ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشممه ٢٩ی بانه‌مه‌ڕی ١٤٠٤دا، سزای له‌سێداره‌دانی دوو به‌ندکراوی به‌لووچ به ناوه‌کانی ئیبراهیم ناروویی ٢٤ ساڵه و مه‌جید فه‌رامه‌رزی له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی ئه‌هوازدا جێبه‌جێ کراوه، پشتڕاست کرده‌وه.