
لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی به ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌ک ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانی به سه‌رکوتی میدیاکان و ڕێگری له بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌کانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی به‌نده‌رعه‌باس تۆمه‌تبار کرد.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی بانه‌مه‌ڕ، له دووتوێی به‌یاننامه‌یه‌کدا هه‌وڵه‌کانی به‌رپرسانی ڕێژیمی ئێرانی له‌مه‌ڕ "سه‌رکوت و ده‌مکوتی میدیاکان" به‌تایبه‌ت ڕێگری له بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌کانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی به‌نده‌رعه‌باس تۆمه‌تبار و مه‌حکووم کرد.
له ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌ی به‌نده‌ری ڕه‌جایی شاری به‌نده‌رعه‌باس که به‌رپرسانی ڕێژیم هۆکاره‌که‌یان بۆ "ڕه‌چاونه‌کردنی باری پارێزراوی" گه‌راندووه‌ته‌وه، لانیکه‌م ٧٠ که‌س کوژران و هه‌زاران که‌سیش بریندار بوون و دوابه‌دوای ئه‌و ڕووداوه به‌ناو دادستانی ڕێژیم له تاران ته‌واوی هه‌وڵه‌کانی خۆی له‌مه‌ڕ به‌شوێنداگه‌ڕانی چه‌ند میدیا و به‌کارهێنه‌ری ڕایه‌ڵه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به تۆمه‌تی "بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیاریی نادروست " و "درۆ" خستبووه گه‌ڕ.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌دا هاتووه که "کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی ده‌بێت ئه‌و سه‌رکوتانه‌ی ڕێژیم له‌مه‌ڕ میدیاکان ئیدانه بکه‌ن و داوا له ڕێژیمی ئێران بکرێت هه‌ڕه‌شه، بڵاوکردنه‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوکێ و پشکینی ڕۆژنامه‌وانان و میدیاکان ڕابگرێت".
هه‌روه‌ها له‌و به‌یاننامه‌دا به ئاماژه‌دان به هه‌وڵه‌کانی ڕێژیم له‌مه‌ڕ ڕێگری له بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان نووسراوه: "ڕێگری له چالاکیی ڕۆژنامه‌وانی و میدیاکان نیشانه‌ی ترسی ڕێژیم ئاشکرابوونی ڕاستییه‌کانه بۆ ڕای گشتییە".
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا کۆمیته‌ی پاراستنی ڕۆژنامه‌وانان که بنکه‌که‌ی له ئه‌مریکایه له حه‌فته‌ی ڕابردوودا ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانی به سه‌رکوتی ئازادیی میدیاکان و ڕێگری‌کردن له ده‌ستپێڕاگه‌یشتن خه‌ڵک به زانیاریی دروست له کاتی قه‌یراندا تۆمه‌تبار کرد.
پێشتریش "ئاسۆشەیتێدپرێس" له‌مه‌ڕ بکه‌ری سه‌ره‌کیی ئه‌و ڕووداوه نووسیبووی کە ڕاپۆرتە نێوخۆییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوەندی ڕووداوەکە لە دامەزراوەیەکدا بووە کە لەژێر خاوەندارێتی بونیادی مۆستەزعەفان بووە؛ دامەزراوەیەک کە بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی نووسینگەی عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی چالاکی دەکات.
شایانی باسه پێشتر وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا، بونیادی موستەزعەفانی بەهۆی ڕۆڵی لە دەوڵەمەندکردنی نووسینگەی ڕێبەری، یارمەتیی هاوپەیمانە سیاسییەکانی خامنەیی و گوشارهێنان و ئازاری نەیارانی ڕێژیم خستوووەتە نێو لیستی گەمارۆکانەوە.
هەندێک لە ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە ئەم بەندەرە لەم دواییانەدا مەوادی بەرهەمهێنانی سووتەمەنیی ڕەق کە بۆ مووشەکی بالستیک بەکار دەهێنرێنی لێ پیادە کراوە. ئیدیعایەک کە لەلایەن بەرپرسانی فەرمییەوە ڕەت کراوەتەوە.