
له ڕه‌وتی به‌رده‌وامیی له‌سێداره‌دانی به‌ندکراوان له‌لایه‌ن ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و ناوه‌نده سه‌رکوتکه‌ره‌کانییه‌وه، ڕێکخراوه مافی مرۆییه‌کان ئاماژه‌یان به‌وه داوه ته‌نیا له ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی بانه‌مه‌ڕدا، لانیکه‌م ٧ به‌ندکراو له‌وانه دوو به‌لووچ له سێداره دراون.
ڕێکخراوه مافی مرۆییه‌کانی تایبه‌ت به به‌لووچه‌کان له ڕاپۆرتێکدا باسیان له له‌سێداره‌دانی به‌ندکراوێکی به‌لووچ به ناوی جابر شا‌هکه‌ره‌می، ٣٨ ساڵه خه‌ڵکی خاش له به‌ندیخانه‌ی ده‌ستگردی ئێسفه‌هان و عه‌لیم به‌راهوویی، ٦٧ ساڵه و خه‌ڵکی ئه‌هواز له به‌ندیخانه‌ی قزڵحه‌سار له‌گه‌ڵ ٥ به‌ندکراوی دیکه له ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی بانه‌مه‌ڕدا کردووه.
هه‌روه‌ها به‌پێی ڕاپۆرتی "که‌مپه‌ینی چالاکانی به‌لووچ" له ساڵی ٢٠٢٤ی زایینی لانیکه‌م ١٠١ به‌ندکراوی به‌لووچ له‌وانه‌ش ژن و منداڵێک له‌لایه‌ن ناوه‌نده سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیمه‌وه له سێداره دراون.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران له ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی بانه‌مه‌ڕ شوناسی یه‌کێکی تر له‌و ٧ که‌سه له‌سێداره‌دراوه‌ی به ناوی مازیار که‌ریمی، ٤٠ ساڵه له به‌ندیخانه‌ی قزڵحه‌ساری که‌ره‌ج بڵاو کرده‌وه که هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی له‌لایه‌ن هیچ هه‌واڵده‌رییه‌کی فه‌رمیی ڕێژیمه‌وه پشتڕاست نه‌کراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها هێرانا له هه‌مان ڕۆژدا باسی له له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندکراوی خه‌ڵکی میاندواو له به‌ندیخانه‌ی بیرجه‌ند کردووه که شوناسیان بریتییە له: ناسر ده‌هار ٤٠ ساڵه، قه‌نبه‌ر غه‌فاری و نووره‌دین محه‌ممه‌دزاده.
هه‌واڵده‌ریی "میزانـ"ـی سه‌ر به هێزی به‌ناو دادوه‌ریی ڕێژیم له هه‌مان ڕۆژدا جێبه‌جێکرانی سزای قیساسی یاسین حوسێنزاده خه‌ڵکی مه‌ره‌ند و دانیشتووی ورمێ، که ڕێکه‌وتی ٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠١ هێرشی کرده سه‌ر باڵوێزخانه‌ی کۆماری ئازه‌ربایجان له تاران، پشتڕاست کرده‌وه.
هه‌روه‌ها به‌پێی به‌یاننامه‌ی که‌مپه‌ینی سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ له‌سێداره‌دان له سه‌ره‌تای مانگی بانه‌مه‌ڕه‌وه، لانیکه‌م ١٢٩ که‌س له سێداره دراون.