
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له ئیسرائیل به "ئه‌لعه‌ره‌بییه"ی ڕایگه‌یاندووه که گرووپی حیزبوڵڵای لوبنان هه‌وڵ ده‌دات هێزه‌کانی خۆی ڕێک بخاته‌وه و خۆی به‌هێز بکاته‌وه.
له دوای هێرشه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر بنکه نیزامییه‌کانی حیزبوڵڵا له باشووری لوبنان، ئه‌رته‌شی ئیسرائیل ڕایگه‌یاندووه: "هێرش بۆ سه‌ر ئه‌و گرووپه تێرۆریستییه به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئه‌لعه‌ره‌بییه به پشتبه‌ستن به زانیارییه‌کانی ئه‌و سه‌رچاوه ئیسرائیلییه بڵاوی کرده‌وه ئه‌و هێرشانه له دوای هه‌وڵی ئه‌و گرووپه بۆ ڕێکخستنه‌وه و خۆ به‌هێزکردنه‌وه‌یان ئه‌نجام دراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه ئیسرائیلییه ڕێکه‌وتی ٢ی جۆزه‌ردان ئاماژه‌ی به‌وه داوه که حیزبوڵڵا هه‌وڵی قاچاخی چه‌کوچۆڵ له ڕێگه‌ی فڕۆکه‌خانه، به‌نده‌ر و سنووره‌کانه‌وه ده‌دات و که‌ره‌سته‌ی پێوه‌ندیدار به فڕۆکه و مووشه‌که خاڵپێکه‌کان هاورده ده‌کات.
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه به ئاماژه‌دان به شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانی نێوان ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ حیزبوڵڵا له مانگی دێسامبری ڕابردوودا و ڕاده‌ی توانا نیزامییه‌کانی ئه‌و گرووپه وتوویەتی: "توانای حیزبوڵڵا له ئێستادا زۆر که‌متر و لاوازتر له جارانه".
هه‌ر له‌و پێوه‌دنییه‌دا سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منییه‌تیی ئیسرائیل به‌نیسبه‌ت ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی نێوخۆیی له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه له لوبنان وتوویەتی: "ئه‌گه‌ری زۆره ئه‌و گرووپه له داهاتوویه‌کی نزیکدا ئاگری شه‌ڕێکی نوێ له نێوخۆی لوبنان هه‌ڵبگرسێنێت".
ئیسرائیل له نوێترین هه‌ڵوێستی خۆی له‌مه‌ڕ به‌رده‌وامیی هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر ئه‌و گرووپه ڕایگه‌یاندووه: "هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا درێژه به هێرش بۆ سه‌ر ئه‌و گرووپه ده‌ده‌ین و ئاماده‌یشین زانیاریی ورد له‌سه‌ر ئه‌و بنکانه به ده‌وڵه‌تی لوبنان بده‌ین".
به‌رپرسان، فه‌رمانده نیزامی و ئه‌منییه‌تییه‌کانی ئیسرائیل جه‌ختیان له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی ته‌واوی بڕیارنامه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان وه‌کوو ڕێککه‌وتننامه‌ی ١٧٠١ی شۆرای ئه‌منییه‌ت و ڕێککه‌وتننامه‌ی ئاگربه‌ستی ئه‌م دواییانه به نێونجگریی ئه‌مریکا که پێداگریی له‌سه‌ر چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی حیزبوڵڵا له باشووری لوبنان، چۆڵکردنی بنکه نیزامییه‌کان و ڕاده‌ستکردنی چه‌کوچۆڵی ئه‌و گرووپه ده‌کاته‌وه، کردووه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئه‌رته‌شی لوبنانیش ڕایگه‌یاندووه لە زۆربه‌ی ناوچەکانی باشووری ئه‌و وڵاته بێجگه له‌و شوێنانه‌ی ئه‌رته‌شی ئیسرائیلی تێیدان، جێگیر بوونه.