
له دوای پشتراستبوونه‌وه‌ی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی سوودان له دژی گرووپه دژبه‌ره‌کان له ساڵی ٢٠٢٤، ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا حکوومه‌تی سوودانی سزا دا.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه یه‌که‌م ڕۆژی مانگی جۆزه‌ردان، تامی بروس وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له دووتوێی به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند: "ئه‌و سزایانه له دژی حکوومه‌تی سوودان ڕۆژی ٦ی ژوئەن، له دوای پێشنیارکردن به کۆنگره، به شێوه‌ی کرده‌یی جێبه‌جێ ده‌کرێت".
بروس به ئاماژه‌دان به په‌یماننامه‌ی کۆنڤانسیۆنی چه‌کی کیمیایی، که تێیدا به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی به ناڕه‌وا و ڕێگه‌پێنه‌دراو به ئه‌ژمار هاتووه وتوویه‌تی: "ئه‌مریکا داوا له حکوومه‌تی سوودان ده‌کات که به ته‌واوی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی ڕابگرێت و به‌نیسبه‌ت به‌ڵێنییه‌کانی خۆی له‌مه‌ڕ به‌کارنه‌هێنانی چه‌کی کیمیایی ده‌روه‌ست بمێننه‌وه".
هه‌روه‌ها حکوومه‌تی سوودان له دژکرده‌وه به به‌یاننامه‌ی تامی بروس، به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاو کرده‌وه و تێیدا ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به "نابه‌جێ و نادروست" له قه‌ڵه‌م داوه.
ئه‌و سزایانه‌ی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر حکوومه‌تی سوودان له کاتێکدایه که پێشتر ڕۆژنامه‌ی "نیویۆرک تایمز" له مانگی ژانویه‌دا به‌پێی زانیاریی ٤ به‌رپرسی باڵای ئه‌مریکا ڕاپۆرتێکی بڵاو کرده‌وه که تێیدا باس له‌وه کرابوو "ئه‌رته‌شی سوودان لانیکه‌م دووجار له ڕه‌وتی شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانی له دژی گرووپه دژبه‌ره‌کان چه‌کی کیمیایی به‌کار هێناوه".
هه‌روه‌ها ئه‌مریکا له مانگی ژانویه‌دا، عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لبۆرهان، فه‌رمانده‌ی ئه‌رته‌شی سوودانی به‌هۆی هه‌ڵبژاردنی بژارده‌ی شه‌ڕ به جێگه‌ی دانوستان، سزا دابوو.
شه‌ڕی سوودان له مانگی ئاوریلی ٢٠٢٣ له نێوان ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته و گرووپه نیزامییه‌کانی وه‌کوو "هێزه‌کانی پشتیوانیی خێرا" ده‌ستی پێ کرد و بووه هۆی ئاواره‌یی، ماڵوێرانی، گرانی، کوژران و برینداربوونی هه‌زاران که‌س.
وڵاتی سوودان یه‌کێک له وڵاتانی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقایه و پێته‌خته‌که‌ی شاری خارتۆمه و له ساڵی ١٩٥٦ی زایینی‌دا سه‌ربه‌خۆیی خۆی له بریتانیا وه‌رگرتووه و نزیک به ٥٠ میلیۆن حه‌شیمه‌تی هه‌یه.