
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا له ڕۆژی جیهانیی کرێکاردا ئاماری ساڵانه‌ی گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی کرێکارانی کوردی له کوردستانی ئێران بڵاو کرده‌وه که بەپێی ئه‌و ئاماره له یه‌ک ساڵدا زیاتر له ٦٠ کرێکاری کورد له کاتی کارکردن‌دا گیانیان له ده‌ست داوه و ١٠ کرێکاریش بریندار بوون.
کوردپا له‌و ڕاپۆرته‌یدا سه‌ره‌ڕای بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاماری گیانله‌ده‌ستداوان و برینداربوونی کرێکارانی کورد، ئاماری ساڵانه‌ی کۆڵبه‌ران و کاسبکارانیشی به‌و شێوه‌یه‌یه بڵاو کردووه‌ته‌وه: "کوشتن و بریندارکردنی کۆڵبه‌ران ١٧٠ حاڵه‌ت و کاسبکارانیش ١٨ حاڵه‌ت".
کوردپا له به‌شێکی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا ورده‌کارییه‌کانی گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی کرێکارانی بڵاو کردووه که به‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
که‌وتنه‌خواره‌وه له به‌رزایی: ٣٣ حاڵه‌ت
کاره‌باگرتوویی: ١٣ حاڵه‌ت
ته‌قینه‌وه له کارگاکان: ٦ حاڵه‌ت
گازگرتوویی: ٤ حاڵه‌ت
به‌ربوونه‌وه‌ی که‌ره‌سته‌ی کار: ٤ حاڵه‌ت
ڕووخانی دیوار: ٤ حاڵه‌ت
که‌وتنه نێو بیر: یەک حاڵه‌ت
که‌وتنه ژێر بۆڵدێزێر: یەک حاڵه‌ت
ڕووداوی هاتوچۆ: دوو حاڵه‌ت
و ڕووداوه‌کانی دیکه‌ش: دوو حاڵه‌ت
هه‌روه‌ها ئه‌و ڕێکخراوه مافی مرۆییه ورده‌کاریی گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی کاسبکارانی به‌و شێوه‌یه بڵاو کرده‌وه که له کۆی ١٨ حاڵه‌ت، ١٢ که‌سیان کوژراون و شەش که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون و له‌و ڕێژه‌یه‌ش ١٣ که‌سیان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیم و ٤ که‌سی دیکه‌ش به‌هۆی ڕاوه‌دوونانی ئه‌و هێزانه کوژراون و بریندار کراون و حاڵه‌تی دیکه‌ش به‌هۆی لێدان و ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌وه بووه.
هه‌روه‌ها له کۆی گشتیی ئاماری کوژران و بریندارکرانی کۆڵبه‌راندا هاتووه که ٧٤ له‌سه‌دیان به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌کانی ڕێژیمه‌وه بووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی کوردپا، له‌و ڕێژه‌یه ٨ کۆڵبه‌ر ته‌مه‌نیان ژێر ١٨ ساڵ بووه.
ئه‌و ڕێکخراوه له به‌شێکی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا ئاماژه‌ی به‌وه داوه که ئه‌و ئاماره به پشتبه‌ستن به حاڵه‌ته تۆمارکراوه‌کان و ڕاستیدۆزیی ناوه‌ندی ئاماریی کوردپا بڵاو کراوەتە‌وه که له ڕاستیدا به‌هۆی سه‌رکوتی حکوومه‌تی و نه‌بوونی ئازادیی ڕادەربڕین، نەبوونی ناوه‌نده مافی مرۆڤییەکان و چاوه‌دێرانی سه‌ربه‌خۆ له سه‌ر پێشێلکارییه مافی مرۆییه‌کان له کوردستانی ئێران، ئه‌و ئامارانه ده‌توانێت زۆر له‌و ڕێژه‌یه زیاتر بێت.