کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی کوردستان لە مەهاباد

12:28 - 4 جۆزەردان 2725

ڕۆژی پێنجشەممە ١ی جۆزەردانی ١٤٠٤، دایە مریەم ئازەرلوو، دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان خەڵکی ئاوایی لمونج سەر بە ناوچەی مەنگوڕایەتیی شاری مەهاباد لە تەمەنی ٥٦ ساڵیدا و کۆچی دوایی کرد.

کوڕێکی دایە مریەم بە ناوی بایزید ڕەسووڵی، لە ڕیزی شەهیدانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندایە.

بایزید ڕەسووڵی لەدایکبووی ساڵی ٧٥ی هەتاوی لە مەهاباد بووە. ناوبراو ئەندامی نهێنیی حیزبی بووە کە لە ڕۆژی ٨ی خەرمانانی ١٣٩٨ی هەتاویدا لە شوێنێک بە ناوی حەسەن چەپ لە دەرگیرییەکدا لەگەڵ هیزەکانی ڕێژیم شەهید بووە.

برایەکی دایە مریەەم بە ناوی شوان ئازەرلوو ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیرانە و لە کۆمیتەی ئاڵمان خزمەت بە گەلەکەی دەکات.

دایە مریەم هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.