
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌وتی پزشکییان، عه‌بدولڕه‌زا ڕه‌حمانی فه‌زڵی یه‌کێک له ناسراوترین پێشێلکارەکانی مافی مرۆڤ له ئێران و به‌رپرسی سه‌رکوتی خۆپیشاندانه‌کانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ی وه‌کوو باڵوێزی نوێی ڕێژیم له چین دیاری کرد.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی بانه‌مه‌ڕ، ئیسماعیل به‌قائی وه‌ته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕێژیم، هه‌واڵی دیاریکردنی عه‌بدولڕه‌زا ڕه‌حمانی فه‌زڵیی به پێشنیاری عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕێژیم و مه‌سعوود پزشکییان پشتڕاست کرده‌وه.
ڕه‌حمانی فه‌زڵی له ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن ڕوحانی‌دا به‌رپرسایه‌تیی وه‌زاره‌ت، سه‌رۆکی شۆرای ته‌ناهیی ڕێژیم و فه‌رمانده‌یی هێزی ئینتزامی ڕێژیمی پێ دراوه و له سه‌رکوتی خۆپیشاندانه‌کانی ٩٦ و ٩٨دا ڕۆڵی سه‌ره‌کیی گێڕاوه.
ناوبراو کوشتن و سه‌رکوتی خه‌ڵکی ئێرانی به شانازی زانیوه و چه‌ندین جار له ده‌نگوڕه‌نگی ڕێژیم‌دا کوشتن، سه‌رکوت، به‌ندکردن، بڕینی ئێنتێرنێتی له کاتی خۆپیشاندانه‌کان و ته‌قه‌کردن له خه‌ڵکی پشتڕاست کردووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئاماره نافه‌رمییه‌کان له ڕه‌وتی خۆپیشاندانه‌کانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨دا هه‌زار و ٥٠٠ که‌س له‌وانه‌ش ژن و منداڵ به ده‌ستی هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیم به سه‌رۆکایه‌تیی ڕه‌حمانی فه‌زڵی کوژراون و به هه‌زاران که‌س بریندار و زیندانی کراوان.
ئه‌وه له کاتێکدایه که ناوبراو له دوای سه‌رکوتی ئه‌و سه‌ر‌هه‌ڵدانه‌ی خه‌ڵکی ئێران، کوژرانی ٢٢٥ که‌سی پشتڕاست کرده‌وه.
شایانی باسه ناوبراو له ماوه‌ی چوار ده‌یه‌ی ڕابردوودا به‌رپرسایه‌تیی جۆراوجۆری ئه‌منییه‌تیی له‌سه‌ر شان بووه و به‌هۆی ده‌رکردنی فه‌رمانی سه‌رکوتی خوێناوی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، له پێڕستی سزادراوانی ئه‌مریکادایه.
وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داریی ئه‌مریکا، ڕۆژی ٣١ی بانه‌مه‌ڕی ١٣٩٩ی هه‌تاوی به ئاماژه‌دان به فه‌رمانی سه‌رکوتی خوێناویی ناڕازییان له ئێران، عه‌بدولڕه‌زا ڕه‌حمانی فه‌زڵی سزا دا.