
ڕۆژی شەممە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٤، دایە مەعسوومە ئابسواران، دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد.
کوڕێکی دایە مەعسومە بە ناوی محەممەد ڕەشباڵ لە ڕیزی شەهیدانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندایە.
محەممەد ڕەشباڵ ساڵی ١٣٤٣ لە ئاوایی نۆبار لە دایک بووە. ناوبراو پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە و لە ڕۆژی ٨ی خەزەڵوەری ١٣٦١ هەتاویدا، لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا لە دەرگیرییەک لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیم لە بۆکان شەهید بووە.
دایە مەعسوومە هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.