
هه‌رکام له مامۆستایان ئایه‌ت غوڵامی و به‌رزان مه‌له‌کی پێشنوێژی مزگه‌وته‌کانی کوردستان له‌لایه‌ن به‌ناو دادگای ڕوحانییه‌تیی ڕێژیم له هه‌مه‌دان سزای قورس دراون.
ڕێکه‌وتی ٣ی جۆزه‌ردان، مامۆستا ئایه‌ت غوڵامی، مامۆستای سوننه مه‌زهه‌ب و پێشنوێژی پێشووی مه‌زگه‌وتی "محه‌ممه‌دۆلموسته‌فا" و وانه‌بێژی زانستی ئایینی له‌لایه‌ن به‌ناو دادگای ڕوحانییه‌تیی هه‌مدانه‌وه به دوو ساڵ به‌ندکران سزا درا.
به‌ناو دادگای ڕوحانییه‌تی هه‌مه‌دان ئه‌و مامۆستا ئایینییه کورده‌ی به تۆمه‌تی "پڕوپاگه‌نده دژی نیزام، بڵاوکردنه‌وه‌ی شتی ناڕاست و تێکدانی ڕای گشتی" سزا داوه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی بانه‌مه‌ڕ مامۆستا ئایه‌ت غوڵامی له داوای بانگکرانی له‌لایه‌ن به‌ناو دادگای تایبه‌ت به ڕوحانییه‌ت لقی کرماشان به‌هۆی پشتیوانی له بیروباوه‌ڕی ئایینی سوننه مه‌زهه‌ب و به‌رگری له مامۆستایانی به‌ندکراو ده‌سبه‌سه‌ر کرابوو.
ئەم مامۆستا ئایینییە پێشتر چەندین جار بەهۆی پاڵپشتینەکردن لە هەڵبژاردنەکانی ڕێژیم، واژۆی بەیاننامەیەک بۆ مەحکوومکردنی لەسێدارەدانی مامۆستا محەممەد خزرنژاد، دەسبەسەرکرانی مامۆستایان و پێش‌گرتن لە چالاکییەکانیان، ناڕەزایەتی بە کوشتنی کۆڵبەران و سووتەمەنیبەران، ڕەخنەگرتن لە بەرپرسانی ڕێژیم و بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمە ئایینییەکان لەسەر بنەمای مەزهەبی سوننە بانگی به‌ناو ناوەندە ئەمنییەتییەکان کرابوو.
هه‌روه‌ها مامۆستا به‌رزان مه‌له‌کی پێشنوێژی مزگه‌وتی جامێعەی شێخه‌ینی سنه، بانگی هه‌مان ناوه‌ندی ڕێژیم له هه‌مه‌دان کراوه.
ئه‌و مامۆستا ئاییینه کورده، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ٤ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٤، بانگی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه کرا و بۆ ماوه‌ی دوو کاتژمێر لێپێچینه‌وه‌ی لێکرابوو.
ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، مامۆستا به‌رزان مه‌له‌کی و کۆمه‌ڵێک له قوتابییانی له ٢٠ کیلۆمیتری شاری سنه و لە کاتێکدا کە لەلایەن مزگه‌وتی مه‌ککی له زاهیدانەوە بانگهێشت کرابوون، ده‌سبه‌سه‌ر کران.