
سه‌رپه‌رستی شیرکه‌تی ئاوی ناوچه‌یی پارێزگای کرماشان باسی له که‌مبوونه‌وه‌ی ٣٥ له‌سه‌دیی بارینه‌کانی ئه‌مساڵ به بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشوو کردووه.
مورتزا حه‌سه‌ن ئابادی به ئاماژه‌دان به دۆخی جێگای نیگه‌رانیی بارینه‌کان له ئه‌مساڵدا ڕایگه‌یاند: "نێونجی بارینه‌کان له کرماشان به بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو ٣٥ له‌سه‌د که‌می کردووه و به‌پێی پێشبینییه‌کانی که‌شوهه‌وا هه‌تا کۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌گه‌ری که‌میی بارینه‌کان به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت.
ناوبراو به سه‌رنجدان به‌وه‌ی که هه‌ندێک شاری دیکه دۆخێکی قه‌یراناویتریان هه‌یه، وتی: "له شاری که‌نگاوه‌ر که‌میی ٤٧ له‌سه‌دی، له سه‌حنه ٤١ له‌سه‌دی و له هه‌رسین ٣٨ له‌سه‌دیی بارینه‌کان به بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو تۆمار کراوه".
به وته‌ی سه‌رپه‌رستی شیرکه‌تی ئاوی ناوچه‌یی کرماشان، که‌میی بارینه‌کان له‌سه‌ر سه‌رچاوه ئاوییە سه‌رزه‌وییەکان، به‌نداوه‌کان، جۆگه ئاوییه‌کان و سه‌رچاوه ژێرزه‌وییه‌کان شوێندانه‌ری ڕاسته‌وخۆی هه‌یه.
حه‌سه‌ن ئابادی به جه‌ختکردنه‌وه له‌سه‌ر ڕۆڵی گرنگی به‌ڕێوه‌به‌ریی سه‌رچاوه ئاوییه‌کان له به‌شی کشتوکاڵ باسی له چاندنی برنج وه‌کوو زیانبارترین چالاکیی کشتوکاڵی له دۆخی ئێستادا کردووه.
ناوبراو هه‌روه‌ها باسی له پڕکردنه‌وه‌ی ٥٠٠ ئه‌ڵقه بیری نایاسایی له ساڵی ڕابردوو و پڕکردنه‌وه‌ی ٧٠٠ ئه‌ڵقه‌ی بیری دیکه له‌مساڵدا کردووه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕێژیم هاتنی وه‌رزێڕانی کۆچه‌ری وه‌کوو هه‌ڕه‌شه‌ی دیکه بۆ سه‌رچاوه‌ی ئاو و خاکی کرماشان زانیوه و ئه‌و قسانه‌ی ناوبراو له کاتێکدایه هاتنی وه‌رزێڕی کۆچه‌ر بۆ ئه‌و پارێزگایه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناهاوسه‌نگی له سیاسه‌تی کشتوکاڵ، بێ‌کاری و نادادپه‌روه‌ری له دابه‌شکاری سه‌رچاوه ئاوییه‌کان له نێوان پارێزگاکان.
حه‌سه‌ن ئابادی به ئاماژه‌دان به ئه‌وه‌ی زیاتر له ٩٠ له‌سه‌د ئاوی خواردنه‌وه‌ی کرماشان له به‌شی کوشتوکاڵدا به‌کار ده‌هێندرێت وتوویه‌تی: "ته‌نیا له ده‌سپێوه‌گرتنی ١٠ له‌سه‌دی ئه‌و ڕێژه‌یه، ساڵانه ده‌تواندرێت ١٢٠ میلیۆن میتری سێجا ئاو بۆ سه‌رچاوه ئاوییه ژێرزه‌وییه‌کان بگه‌ڕێته‌وه".
ناوبراو که‌میی پاشکه‌وتی ئاوی ژێرزه‌وی پارێزگای کرماشانی بۆ نزیک به یه‌ک میلیارد و ٣٠٠ میلیۆن میتری سێجا گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕێژیم له کاتێکدا وه‌رزێڕان و بیره نایاساییه‌کانی وه‌کوو هۆکاری سه‌ره‌کیی قه‌یرانی ئاو له قه‌ڵه‌م داوه کە هیچ ئاماژه‌یه‌کی به سیاسیه‌تی درێژماوه‌ی ڕێژیم که هۆکاری سه‌ره‌کیی که‌مئاوی به ئه‌ژمار دێت، نه‌کردووه.
سیاسه‌تی درێژماوه‌ی ڕاگواستنی ئاو بۆ ناونده پیشه‌سازییه‌کانی ئێران، به‌نداو دروستکردنی ناستاندارد، نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری له دابه‌شکاری ئاو و ڕانتی گه‌وره له پڕۆژه ئاوه‌دانییه ئاوییه‌کان، کرماشانی گه‌یاندووه‌ته ئاستی هه‌ره‌سهێنانی ئێکۆلۆژیکی.