
له دوای کوژرانی دوو به‌ناو دادوەری بێدادگاکانی ڕێژیم له تاران و بێزاریی خه‌ڵکی وه‌زاڵه‌هاتووی ئێران له سیسته‌می گیانهستێنی ناوه‌نده سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیم، ئه‌مجاره له شیراز هێرش کرایه سه‌ر گیانهستێنێکی دیکه‌ی ڕێژیم و کوژرا.
سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی جۆزه‌ردان، ئێحسان باقری به‌ناو دادوه‌ری ڕێژیم، ٣٨ ساڵه و خه‌ڵکی شیراز، له کاتی چوونه‌سه‌ر کاردا و له پێش ماڵی خۆی له‌لایه‌ن که‌سانی نه‌ناسراوه‌وه هێرشی کرایه سه‌ر و ده‌سبه‌جێ کوژرا.
هه‌واڵده‌ریی فارس سه‌ر به سپای پاسداران، له ڕاپۆرتی سه‌ره‌تایی خۆیدا نووسیویەتی: "ئه‌و هێرشه له ڕێگه‌ی چه‌کی سارده‌وه کراوه".
ئه‌و ڕاپۆرته‌ی هه‌واڵده‌ریی فارس له کاتێکدایه که هه‌ندێک زانیاریی و ڕاپۆرتی دیکه باس له بیستنی ده‌نگی ته‌قه له شوێنی ڕووداوه‌که ده‌که‌ن و که‌سانی هێرشبه‌ر به خێرایی شوێنی ڕووداوه‌که‌یان بەجێ هێشتووه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا سه‌رۆکی گشتیی دادگوسته‌ری پارێزگای فارس وێڕای ناوبردنی ئه‌و ڕووداوه وه‌کوو "تێرۆر" ڕایگه‌یاندووه: "به‌دواداچوونی کارناسان به هاوکاریی به‌رپرسانی یاسایی و ئیتلاعاتی له شوێنی ڕووداوه‌که ده‌ستی پێ کردووه".
زانیارییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که هێرشبه‌ران ٢ که‌س بوون.
هه‌تا ئێستا له چۆنیه‌تیی ڕووداوه‌که و شوناسی که‌سانی هێرشبه‌ر زانیاریی دیکه له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
ئێحسان باقری ٣٨ ساڵه و له‌دایکبووی شاری مه‌مسه‌نی بووه و زیاتر له ١٢ ساڵه له سیسته‌می دادوه‌ریی ڕێژیم‌دا به‌رپرسایه‌تی جۆراوجۆری بووه و له کاتی کوژرانیدا سه‌رۆکی لقی ١٠٢ی دادگای که‌یفه‌ری ٢ی شیراز بووه.
محه‌ممه‌د موقه‌یسه و عه‌لی ڕازینی ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی به‌فرانبار به‌هۆی ته‌قه‌ی که‌سێک که ماڵپه‌ڕ و هه‌واڵده‌رییه‌کانی ڕێژیم وه‌کوو کارمه‌ندی به‌شی خزمه‌تگوزاریی و پێشینه‌ی ١٠ ساڵ کارکردنی له کۆشکی به‌ناو دادگای ڕێژیم‌دا ناویان لێ بردووه، کوژران.
ماڵپه‌ڕه‌کانی ڕێژیم به پشتبه‌ستن به لێدوانی دیوانی باڵای ڕێژیم، ورده‌کاریی نوێیان له چۆنیه‌تیی کوژرانی محه‌ممه‌د موقه‌یسه و عه‌لی ڕازینی، به‌ناو دادوه‌رانی دیوانی باڵای ڕێژیم، بڵاو کردبووه‌وه و ئیدیعای ئه‌وه‌یان کردبوو که بکوژه‌که سیخوڕ بووه و کرده‌وه‌که له‌پێشدا به‌رنامه‌ی بۆ داڕێژراوه.
محه‌ممه‌دجه‌عفه‌ر مونته‌زری، ڕۆژی دووشه‌ممه یەکی ڕێبه‌ندان له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ دهنگوڕنگی ڕێژیم وتبووی: "له‌گه‌ڵ شاهیدێکدا چۆنیه‌تیی ڕووداوه‌که‌مان داڕشتووه‌ته‌وه و بۆمان ڕوون بووه‌وه بکوژه‌که له پێشدا و ڕێگه‌ی نایاساییەوە چه‌کی دابین کردووه".
هێزی به‌ناو دادوه‌ریی ڕێژیم له یه‌که‌مین به‌یاننامه‌ی خۆی به‌نیسبه‌ت ئه‌و ڕووداوه‌وه بڵاوی کرده‌وه که هێرشبه‌ره‌که "هێزی سیخوڕ"ی دوژمن بووه.