
له درێژه‌ی ڕه‌وتی ده‌سبه‌سه‌رکرانی مامۆستایانی زمانی کوردی، سمکۆ یووسفی مامۆستای زمانی کوردی و خه‌ڵکی بۆکان له‌لایه‌ن ناوه‌نده سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیمه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤، سمکۆ یووسفی، مامۆستای زمانی کوردی له فێرگه‌ی ئه‌ده‌بیی شاری بۆکان و خەڵکی گوندی "سڵامەت" لەلایەن هێزە سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیمه‌وه دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
به وته‌وی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار و ڕاپۆرتی ڕێکخراوه مافی مرۆییه‌کان، ناوه‌نده سه‌رکوتکە‌ره‌کانی ڕێژیم به‌بێ به‌ڵگه‌ی یاسایی هه‌ڵیانکوتاوه‌ته‌وه سه‌ر ماڵی ناوبراو و به شێوه‌ی توندتیژانه ده‌سبه‌سه‌ریان کردووه.
یه‌کیه‌تیی پیشه‌یی مامۆستایانی کوردستانی ئێران له دووتوێی به‌یاننامه‌یه‌کدا ده‌سبه‌سه‌رکرانی مامۆستا سمکۆ یووسفی و به‌ندکران و گوشار بۆسه‌ر مامۆستایانی کوردستانی مه‌حکووم کرد.
له به‌شێکی ئه‌و به‌یاننامه‌دا هاتووه: "یەکیەتی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران داوا لە کۆڕ و کۆمەڵی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ دەکا بە گوشار خستنە سەر ڕێژیمی ئێران، ئیزن نەدەن مامۆستایانی زمانی کوردی لە کوردستانی ئێران تووشی گرتن و زیندان بن".
هەروەها له به‌شێکی دیکه‌ی به‌یاننامه‌ی یه‌کیه‌تیی پیشه‌یی مامۆستایانی کوردستانی ئێران نووسراوه: "داوا لە کۆمەڵگای ئازادی نێونەتەوەیی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین پشتیوان و داکۆکێکاری وانەوتنەوە بە زمانی کوردی و پشتیوانی مامۆستایانی زمان و ئەدەبی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بن".
شایانی باسه پێشتریش دیوانی باڵای عیداڵه‌تی ئیداریی ڕێژیم بڕیاری ده‌رکردنی سوممه‌یه ئه‌خته‌رشومار، چالاکی سێنفیی مامۆستایانی مه‌ریوانی ده‌ر کردبوو.
لقی ٣١ی پێداچوونەوەی دیوانی عیداڵەتی ئیداریی ڕێژیم بە ڕەتکردنەوەی ناڕەزایەتیدەربڕینی سوممەیە ئەختەرشومار، چالاکی سێنفیی مامۆستایانی مەریوان، بڕیاری دەرکردنی ناوبراوی وەک خۆی پشتڕاست کردەوە.