
له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه به‌ربڵاوه‌کان به‌نیسبه‌ت دژایه‌تیی له‌سێداره‌دان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕێژیمی ئێران‌دا، به‌ندیخانه‌ی فه‌ردیسی که‌ره‌ج په‌یوه‌ستبوونی خۆی به که‌مپه‌ینی سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ له‌سێداره‌دان ڕاگه‌یاند و به‌و شێوه‌یه ڕێژه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و که‌مپه‌ینه گه‌یشته ٤٥ به‌ندیخانه.
ڕۆژی سێشمه‌ممه ٦ی جۆزه‌ردان که هاوکاته له‌گه‌ڵ ٧٠هه‌مین حه‌فته‌ی چالاکیی که‌مپه‌ینی سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ له‌سێداره‌دان، ئه‌ندامانی ئه‌و که‌مپه‌ینه به‌یاننامه‌یه‌کیان بڵاو کرده‌وه که تێیدا وێڕای مه‌حکوومکردنی هه‌ڵکشانی ئاماری له‌سێداره‌دراوان به‌تایبه‌ت له مانگی بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵدا، داوا له کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئێران، بنه‌ماڵه‌کان و ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌کات که له‌هه‌مبه‌ر "پێشێلکردنی مافی مرۆڤ" له ئێران‌دا، بێده‌نگ نه‌بن.
له به‌شێکی ئه‌و به‌یاننامه‌دا هاتووه: "له یه‌ک مانگدا لانیکه‌م ١٧٠ به‌ندکراو له سێداره دراون که تێیاندا که‌مینه‌ی نه‌ته‌وه‌ی به‌لووچ پشکی شێریان به‌رکه‌وتووه".
به‌پێی زانیارییه‌کانی ئه‌و که‌مپه‌ینه ١٩ له‌سه‌دی ئاماری له‌سێداره‌دراوان تایبه‌ته به به‌لووچه‌کان.
هه‌روه‌ها له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌دا لە پێوەندی لەگەڵ پێشێلکردنی مافی نه‌ته‌وه‌کانی کورد، عه‌ره‌ب و به‌لووچ له‌لایه‌ن ڕێژیمی ئێرانه‌وه، نووسراوه: "ده‌سه‌ڵاتی زاڵم و سه‌رکوتکه‌ری ڕێژیمی ئێران به پێشێلکردنی مافی پێڕاگه‌یشتنی دادپه‌روه‌رانه به دۆسییه‌ی به‌ندکراوان، مافی ژیانی که‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌کان ده‌ستێنێت و هاووڵاتییانی به‌لووچ، کورد و عه‌ره‌ب بێباکانه له سێداره ده‌دات".
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌ی ئه‌و که‌مپه‌ینه‌دا، داوا له ڕێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان کراوه که هاواری نا بۆ له‌سێداره‌دان خه‌ڵکی ئێران و خه‌ڵککوژیی شێتانه‌ی ڕێژیم بگه‌یه‌ننه گوێی هه‌موو جیهان چونکه ئه‌و ڕه‌فتاره نامرۆڤانەیەی ڕێژیم به‌نیسبه‌ت که‌مینه‌کان و خه‌ڵکی ئێرانه‌وه جینایه‌ت دژی مرۆڤایه‌تییه.