
ڕێکخراوی چاوه‌دێریی مافی مرۆڤی ڕایگه‌یاند: "ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ته‌نیا له ماوه‌ی ٢٥ ڕۆژی مانگی مه‌یدا لانیکه‌م ١١٣ به‌ندکراوی له سێداره داوه و له ڕۆژانی داهاتووشدا ئه‌گه‌ری جێبه‌جێکردنی ئه‌و سزایه بۆ سه‌ر چه‌ند به‌ندکراوی سیاسی له ئارادایه" و ئه‌و ڕێکخراوه له‌وباره‌وه هۆشداریی جیددی دا.
ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی جۆزه‌ردان، ڕێکخراوی چاوه‌دێریی مافی مرۆڤ له دووتوێی ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کرده‌وه که له ئه‌مساڵی زایینی‌دا ئاماری له‌سێداره‌دراوان له ئێران گه‌یشتووه‌ته ٤٧٨ حاڵه‌ت و ڕوو له کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانیی له‌مه‌ڕ مه‌ترسیی له‌سێداره‌دانی چه‌ند به‌ندکراوی سیاسی هۆشداریی جیددی دا و خوازیاری دژکرده‌وه‌ی خێرا بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌کان ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی جۆزه‌ردان ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران که بنکه‌ی سه‌ره‌کیی له ئۆسڵۆیه به ئاماژه‌دان به ڕێژه‌ی له‌سێداره‌دراوانی ئێرانی له چوار مانگی سه‌ره‌تای ساڵی زایینی‌دا ڕایگه‌یاند: "ئه‌و ئاماره به‌نیسبه‌ت ساڵی پێشوووه 75 له‌سه‌د هه‌ڵکشاوه و پێشبینی ده‌کرێت هه‌تا کۆتایی ساڵ ئه‌و ڕێژه‌یه بگاته زیاتر له هه‌زار حاڵه‌ت".
شایانی باسه ڕێژه‌ی ژنانی له‌سێداره‌دراو له نێو ئه‌و ئامارانه‌دا زۆر به‌رچاوه.
له ڕاپۆرتی ئه‌و ڕێکخراوانه‌دا هاتووه که له ڕۆژانی داهاتوودا ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی پێدرام مه‌ده‌نی، مێهدی حه‌سه‌نی و بێهرووز ئێحسانی ئیسلاملوو له به‌ندیخانه‌ی قزڵحه‌سار له ئارادایه.
به‌پێی زانیارییه‌کان، پێدرام مه‌ده‌نی ساڵی ١٣٩٨ به تۆمه‌تی "سیخوڕی بۆ ئیسرائیل"، مێهدی حه‌سه‌نی و بێهرووز ئێحسانی هه‌رکام به تۆمه‌تی "موحاربه" و "افساد فی‌الارض" له‌لایه‌ن به‌ناو دادگای ئینقلابی تارانه‌وه سزای له‌سێداره‌دانیان به سه‌ردا سه‌پێندراوه.
ڕاپۆرته‌کانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران باس له‌وه ده‌که‌ن که زیاتر له نیوه‌ی له‌سێداره‌دراوان له نه‌ته‌وه‌کانی به‌لووچ، کورد، عه‌ره‌ب و تورکە‌مه‌ن پێک هاتووه.