
سه‌ره‌ڕای ئامادەکارییەکان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی خولی شه‌شه‌می دانوستانی ناوکیی نێوان ڕێژیمی ئێران و ئه‌مریکا که کاته‌که‌ی دیاری نه‌کراوه، به‌رپرسانی ئه‌مریکا و ئورووپا نیگه‌رانیی خۆیان له‌مه‌ڕ هێرشی له‌ناکاوی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ڕێژیمی ئێران ده‌ربڕیوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی نیویۆرک تایمز، هه‌ڵسه‌نگاندنی کارناسانی نیزامی و ئه‌منییه‌تیی ئه‌مریکا نیشانی ده‌ده‌ن که توانای نیزامیی ئیسرائیل له ئاستێکدایه که لە که‌متر له ٧ کاتژمێردا ده‌توانێ خۆی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕێژیمی ئێران ئاماده بکات بە جۆرێک کە نێتانیاهۆ بۆ هەڵوەشانەوەی ئەم هێرشەش نەکەوێتە ژێر گوشارەوە.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا به‌رپرسانی ئیسرائیلی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که ئه‌مریکا له ئه‌گه‌ری هێرشی نیزامیی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ڕێژیم ڕێگه‌چاره‌یەکی دیکه‌ی بێجگه له پشتیوانی له تێلاڤیڤ نییه.
هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ئیسرائیلی ڕایانگه‌یاندووه که نێتانیاهۆ ته‌نانه‌ت له دوای ئه‌گه‌ری ڕێککه‌وتنی نێوان تاران و واشینگتۆن، له سه‌ر هێرش بۆ سه‌ر ڕێژیمی ئێران سووره.
ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئیسرائیل له کاتێکدایه که نێتانیاهۆ له دوای چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ له مانگی ئاوریلی ڕابردوودا، فه‌رمانی به به‌رپرسانی نزامیی وڵاته‌که‌ی داوه که خۆیان بۆ هێرشێک که هاوکاریی ئه‌مریکای پێویست نه‌بێت، ئاماده بکه‌ن.
شایانی باسه نووسینگه‌ی نێتانیاهوو ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٧ی جۆزه‌ردان ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی به درۆ خستەوە و ده‌نگۆی هێرش بۆ سه‌ر ڕێژیمی ڕه‌ت کرده‌وه.