
سه‌ره‌ڕای گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ی هێز و ناوه‌نده سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیم، مانگرتنی کامیۆنداران که له به‌نده‌رعه‌باسه‌وه ده‌ستی پێ کرد به شێوه‌ی به‌ربڵاو سه‌رانسه‌ری ئێرانی گرتووه‌ته‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی جۆزه‌ردان، مانگرتن و کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌یان سێنف و گرووپی جۆراوجۆر له ئێران‌دا هه‌ر له کامیۆنداران، نانه‌واییه‌کان و کرێکارانه‌وه بگره هه‌تا وه‌رزێڕان و پڕۆژه ئاوه‌دانییه‌کان به‌رده‌وامه.
مانگرتنی کامیۆنداران که وه‌کوو گه‌وره‌ترین و به‌ر‌بڵاوترین ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌م دواییانه به ئه‌ژمار دێت پێی نایه حه‌وته‌مین ڕۆژی چالاکی خۆی و به‌پێی ڕاپۆرته‌کان له ئێستادا لانیکه‌م له ١٣٥ شار له سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا ئه‌و مانگرتنه به‌ڕێوه ده‌چێت.
به‌رده‌وامیی مانگرتنی کامیۆنداران له کاتێکدایه که ناوه‌ند و هێزه سه‌رکوتکەره‌کانی ڕێژیم له ماوه‌ی ئه‌و یه‌ک حه‌فته‌یه‌دا له ڕێگه‌ی هه‌ڕه‌شه و گوشار و ده‌سبه‌سه‌رکردنی چه‌ند شۆفێرێک هه‌موو هه‌وڵێکی خۆیان خستووه گه‌ڕ هه‌تا ڕێگری له به‌رده‌وامیی ئه‌و مانگرتنه بکەن به‌ڵام هه‌تا ئێستا ئه‌و مانگرتنه به شێوه‌ی به‌ربڵاو و بێوێنه به‌رده‌وامه.
یه‌کیه‌تیی پیشه‌یی کامیۆنداران و شۆفیرانی سه‌رانسه‌ری ئێران له به‌یاننامه‌یه‌کدا بڵاویان کرده‌وه که ڕێکه‌وتی ٦ی جۆزه‌ردان، لانیکه‌م ١١ شۆفێر له پارێزگای کرماشان ده‌سبه‌سه‌ر کراون که یه‌کێک له‌و شۆفیرانه شه‌هاب دارابی، بلاگێر و شۆفێری به‌ناوبانگی خه‌ڵکی شابادی کرماشانه و له دوای ده‌سبه‌سه‌رکرانی توندوتیژانه بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوه.
زیادکردنی کرێ بار، باشترکردنی باری بژێوی، لابردنی به‌شی سووته‌مه‌نیی یارانه‌یی، تێچووی زۆری بیمه و دۆخی ناهه‌مواری ڕێگاوبانەکان هۆکاری مانگرتنی شۆفێرانن و سه‌ره‌ڕای سه‌رکوتکارییه‌کانی ڕێژیم هه‌روا به‌رده‌وامه.
هه‌ر له‌و پێوه‌نده‌ییه‌دا یه‌کیه‌تیی کامیۆنداران و ئه‌نجومه‌نی شۆفیرانی سه‌رانسه‌ری ئێران، ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی جۆزه‌ردان هاوپێوه‌ندیی ئه‌و سێنفه‌یان به "بێوێنه" له قه‌ڵه‌م دا و له به‌یاننامه‌ی خۆیاندا ڕایانگه‌یاندووه: "هه‌تا کاتێک که به‌ڵێنی دروست و حه‌قێقیمان پێ نه‌درێت، کامیۆنه‌کانمان ڕۆشن ناکه‌ین، ناڕه‌زایه‌تی تاوان نییه به‌ڵکوو مافی یاسایی خۆمانه، شۆفیرێک که بۆ نان و که‌رامه‌ت ڕاوه‌ستاوه، ئاژاوه‌گێڕ نییه".
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌دا هاتووه که یه‌کگرتوویی ئێمه ته‌نیا هێزێکه که چه‌رخه‌کان به قازنجی ئێمه ده‌چه‌رخێنێت، ئه‌مڕۆ له دڵی لوڕستانه‌وه هه‌تا خووزستان، له به‌نده‌ره‌کانی باشووره‌وه هه‌تا ڕێگاکانی باکوور کامیۆنه‌کان کاری خۆیان ڕاگرتووه و ئه‌مجاره هاواری شۆفیران به‌رزتر له هه‌موو کاتێک ده‌بیسترێت".