
له درێژه‌ی ڕه‌وتی له‌نێوبردن و کاولکردنی شوێنه‌واره مێژووییه‌کانی کوردستان له‌لایه‌ن ڕێژیمه‌وه، به شێوه‌ی به‌ئه‌نقه‌ست و سیستماتیک ئیداره‌ی ڕێگاوبانی ڕێژیم له مه‌ریوان به پاساوی چاکسازیی ڕێگاوبانی ئه‌و شاره به‌شێکی به‌رچاوی پردی مێژوویی "گاڕانـ"ـی له‌نێو بردووه.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ٤ی جۆزه‌ردان سه‌ره‌ڕای ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئیداره‌ی ڕێگاوبانی شاری مه‌ریوان له‌هه‌مبه‌ر ته‌قاندنه‌وه‌ی داوێنی چیای "به‌رده زه‌رد" هه‌ڵکه‌وتوو له ڕێگای سنه ـ مه‌ریوان و مه‌ترسیی له‌نێوبردنی ئه‌و سامانه مێژووییه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوانه‌وه به‌ڵام به‌بێ گوێدانی ئه‌و ئیداره‌یه‌ی ڕێژیم به‌و ئاگادارییه، به‌شێکی به‌رچاوی پردی مێژوویی "گاڕان" زیانی جیددی پێ گه‌یشتووه.
ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان ڕه‌خنه‌ی له داموده‌زگاکانی ڕێژیم گرتووه و له‌و باره‌وه بڵاوی کردووه‌ته‌وه که هیچ جۆره چاوه‌دێرییه‌کی کارناسانه و ستاندارد بۆ ڕاکێشانی ڕێگاوبان و ته‌قینه‌وه‌ی ئاوا جێگایه‌ک بوونی نییه و که‌مته‌رخه‌می و گوێنه‌دان به ئاوا بابه‌تێکی گرینگ هۆکاری سه‌ره‌کیی له‌نێوچوون و بوونه قوربانیی ئاسه‌واوه مێژووییه‌کانی کوردستانه.
پردی مێژوویی گاڕان له ١٢ کیلۆمیتری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری مه‌ریوان هه‌ڵکه‌وتووه و مێژووی دروستکردنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ئه‌رده‌ڵانییه‌کان و وه‌کوو میراتێکی به‌نرخی کلتووری و مێژوویی کوردستان به ئه‌ژمار دێت.
درێژیی ئه‌و پرده ٤٢، پانییه‌که‌ی ٩ و به‌رزاییەکەی ٦ میتره و ساڵانێکی زۆر ڕێگای سه‌ره‌کیی سنه ـ مه‌ریوان به سه‌ر ئه‌و پرده‌وه بووه.