
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات، ڕۆژی شەممە ١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٤، ئیبراهیم مەردانی، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە، بەشداریی میوانەکانی بە جلوبەرگی خاکی لە ڕێوڕەسمی شایی و زەماوەندی کچەکەی بووە.
هێزەکانی ڕێژیم بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.